به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا :له حاڵێکدا به‌رده‌وام هه‌واڵ و ڕاپۆرت سه‌باره‌ت به هێرشی سایبری و ئینترنتی بۆ سه‌ر ناوه‌نده جیاوازه‌کانی ئه‌مریکا بڵاو ده‌بێته‌وه، باراک ئۆباما سه‌باره‌ت به توانه سایبرییه‌کانی ڕووسیا به‌م وڵاته هۆشداری دا.
ڕۆیترز له‌مباره‌وه نووسی: سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا به ڕووسیا هۆشداری داوه که توان و ده‌فرایه‌تی ئه‌م وڵاته له ڕووی ئینترنتی و سایبریه‌وه له هه‌رچی وڵاوتی جیهانه زیاتره.
ناوبراو وتیشی : به هۆی دزه سایبرییه‌کانی ڕووسیاوه، چه‌ندین کێشه دروست بووه.
به‌رپرسانی ئه‌مریکا، ڕووسیا تاوانبار ده‌که‌ن که هێرشی ئینترنتی و سایبریان کردووه‌ته سه‌ر کانگاکانی "لێژنه‌ی نه‌ته‌وه‌یی حزبی دیموکڕات" و هه‌ر به‌م پێیه‌ش ناوه‌نده هه‌واڵگریی و ئه‌منییه‌کانی ئه‌مریکا هۆشداریان داوه که ئه‌گه‌ری ئه‌وه ده‌ڕوات، ڕووسیا بیه‌وێت ده‌ست بۆ ڕه‌وتی هه‌ڵبژاردنه‌کانی ئه‌مریکا ببات.
ئه‌مه له حاڵێک دایه که سهرگئی لاورۆف، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا ڕه‌تی کرده‌وه که هێرشی سایبری کردبێته سه‌ر ناوه‌نده هه‌واڵگرییه‌کانی ئه‌مریکا.
شایانی باسه له مانگی جولایدا، ویکیلیکس زیاتر له ۲۰ هه‌زار ئیمهیلی له حزبی دیموکڕاتی ئه‌مریکا بڵاو کرده‌وه و ئه‌مه‌ش کێشه‌یه‌کی یه‌کجار زۆریان بۆ هیلاری کلینتۆن له هه‌ڵبژاردنه‌کاندا دروست کردووه.
ته‌نانه‌ت به هۆی ئه‌م ئیمهیلانهوه، "دبی واسرمهن شۆڵتز"، سه‌رۆکی لێژنه‌ی نه‌ته‌وه‌یی حزبی دیموکڕات ده‌ستی له کار کێشایه‌وه....
کۆتایی کورتە نامە/310