به‌دوای کووده‌تای بێ ئاکامی 15ی جووڵای له تورکیا ده‌وڵه‌تی ئه‌م وڵاته به شێوه‌یه‌کی بێ وێنه ده‌ستی داوه‌ته پاککردنی که‌سانێک که ئیدهعایان ده‌کرێت ئه‌نجامده‌رانی کوودهتان و نزیک به 80000 که‌سیان تا ئێستا ده‌ستگیر کردووه. نزیک به 10000 که‌س له‌و که‌سانه سه‌رباز بوون و زیاتر له سه‌د ژێنڕاڵیش له نێوان ده‌ستگیراوان ده‌بینرێت. به‌راورد ده‌کرێت که 9000 ئه‌فسه‌ری پۆلیسیش له‌سه‌ر کار لابران.
له گه‌رماوگه‌رمی ئه‌م ڕووداوانه شه‌ڕی خوێنینی وڵاتی تورکیا له‌گه‌ڵ پارتی کرێکارانی کوردستان (PKK) هێشتاکه به‌رده‌وامه. تورکیا به شێوه‌یه‌کی به‌رچاو ئۆپراسیۆنه‌کانی که‌م کردووه‌ته‌وه به‌ڵام په‌که‌که هێشتاکه وه‌کوو پێشوو هێرشه‌کانی درێژه ده‌دات. ]
ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت چه‌ند حه‌وته‌یه‌ک که له کووده‌تای بێ ئاکامی تورکیا تێده‌په‌ڕێت هه‌ڵبسه‌نگێنین، ده‌گه‌ینه ئه‌م ده‌رئه‌نجامه که کووده‌تای بێ ئاکام مومکینه هاوسه‌نگی بگۆڕێت به‌ڵام نابێته‌هۆی ئه‌وه‌ی که هیچ یه‌ک له دوو لایه‌ن پێداچوونه‌وه له ستراتێژی بنه‌مایی خۆیان بکه‌ن. ئه‌مه‌ش مه‌ترسی ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی شه‌ڕی به‌دوادایه که به شێوه‌یه‌کی به‌رچاو شه‌ڕی درێژخایه‌نی واشنتۆن دژی داعش دژوارتر ده‌کات.
له چه‌ندین مانگ پێش له کووده‌تا، شه‌ڕ دژی هێزه میلیشیا کورده‌کان شاهیدی هه‌ندێ له توندترین شه‌ڕ و پێکدادانه‌کان له مێژووی ئه‌م شه‌ڕه بوو. بۆ وێنه په‌که‌که له مانگی مه‌ی زیاتر له سه‌د سه‌ربازی تورکیای کوشت. ئه‌م گرووپه هه‌روه‌ها له مانگی جوونی هه‌ر ڕۆژ هێرشی کرده‌سه‌ر هێزه ئه‌منییه‌کانی تورکیا. له ماوه‌ی ئه‌م مانگانه هێزه‌کانی تورکیا نزیک به 130 ئۆپراسیۆنیان دژی په‌که‌که ئه‌نجام داوه.
له حاڵێکدا که هێزه‌کانی تورکیا له دوو حه‌وته‌ی سه‌ره‌تایی جووڵای لانیکه‌م 22 هێرشیان دژی په‌که‌که ئه‌نجام داوه، له دوو حه‌وته‌ی یه‌که‌م پاش شۆڕشی 15ی جووڵای ته‌نیا سێ له‌و ئۆپراسیۆنانه ئه‌نجام درا. هه‌روه‌ها له دوو حه‌وته‌ی یه‌که‌می مانگی ئه‌گێست شاهیدی دابه‌زینی به‌رچاوی جموجووڵییهکانی سوپای تورکیا بووه به شێوه‌یه‌ک که ته‌نیا پێنج ئۆپراسیۆن له لایه‌ن سوپا ئه‌نجام بووه.
به ده‌ستگیرکردنی فه‌رمانده‌ی له‌شکه‌ری دووهه‌می سوپای تورکیا و که‌سانی دیکه به‌پێی شه‌پۆلی ده‌ستگیرییه‌کانی پاش کووده‌تای بێ ئاکام جێگای سه‌رسووڕمانی نییه که ئۆپراسیۆنه‌کانی دژی په‌که‌که به ڕێژه‌یه‌کی به‌رچاو دابه‌زیوه.
به‌ڵام به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه پاش کووده‌تای بێ ئاکام له خێرایی ئۆپراسیۆنه‌کانی په‌که‌که که‌م نه‌بووه‌ته‌وه و هێرشه‌کانی ئه‌وان به‌رده‌وام وه‌کوو هێرشه‌کانی دوو حه‌وته پێش له کووده‌تایه. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش خێرایی ئۆپراسیۆنه‌کانی په‌که‌که به‌رده‌وام وه‌کوو دوو مانگی دوایی پێش له کووده‌تای بێ ئاکامی تورکیایه. ئه‌وان شه‌ڕ به توندی که‌میان درێژه دا که تایبه‌تمه‌ندی زۆربه‌ی ئه‌و هێرشانه له پێوه‌ری بچووکه که له به‌پێی ئه‌وه یه‌ک یان دوو که‌س له هێزه ئه‌منییه‌کان ده‌کوژرێت.
په‌که‌که ته‌نانه‌ت له 30ی جوون ده‌ستی داوه هێرشێک له پێوه‌ری گه‌وره و هێرشی کرده‌سه‌ر بنکه‌یه‌کی سه‌ربازی له جۆکۆرجا.
هێزه تورکیاییه‌کانی ناوخۆی بنکه‌ی سه‌ربازی به‌رپه‌رچی هێرشه‌که بوون و 35 که‌س له هێزه‌کانی په‌که‌که کوژران له حاڵێکدا که خۆیانیش 8 که‌سیان لێکوژرا. سوپای تورکیا له سێ حه‌وته‌ی یه‌که‌م پاش کووده‌تا بووه‌هۆی ئه‌وه‌ی که په‌که‌که خه‌ساری به‌رچاوی لێبکه‌وێت و 113 خه‌ڵکی سڤیلی کوشت له حاڵێکدا که له‌م ماوه‌یه‌دا په‌که‌که لانیکه‌م 40 سه‌ربازی تورکی کوشت.
به واتایه‌کی دیکه وادیاره که هه‌م ده‌وڵه‌ت و هه‌میش په‌که‌که پاش کووده‌تای بێ ئاکام له گه‌ڕانه‌وه بۆ بارودۆخی خوێنینی هه‌میشه‌یی خۆشحاڵ بن. له‌و حاڵه‌شدا که په‌که‌که درێژه‌ی دا به هێرشه‌کانی له باشووری ڕۆژهه‌ڵات، یه‌کێک له ڕێبه‌رانی ئه‌وه ڕایگه‌یاند که ئه‌م گرووپه "بازنه‌ی شه‌ڕه‌که گه‌وره‌تر ده‌کاته‌وه و په‌لکێشی شاره‌کان ده‌کات.
" چه‌ند ڕۆژی دواتر ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێک له به‌رده‌م بنکه‌یه‌کی پۆلیس بووه‌هۆی کوژرانی چه‌ند ئه‌فسه‌ر و ژماره‌یه‌کی خه‌ڵکی سڤیل.
ده‌وڵه‌تیش ئه‌مه‌ش ئاشکرا کرد که مه‌یلی بۆ دامه‌زراندنی هه‌ستی ئاشتیخوازانه ناسیۆنالیسته کورده‌کان ناگرێته‌وه.
له حاڵێکدا که پارتی دیموکراتیکی گه‌لان (HDP) هه‌م کرده‌وه‌ی سوپا و هه‌میش بڕیاری په‌که‌که بۆ ده‌ستپێکردنی دووباره‌ی هێرشه‌کانی ئیدانه کرد، ده‌وڵه‌ت به شێوه‌یه‌کی مانادار نوێنه‌رانی ئه‌م پارته کوردییه‌ی به‌پێچه‌وانه‌ی دیکه‌ی گرووپه سه‌ره‌کییه‌کانی دژبه‌ر بانگهێشتی به‌شداریی له دامه‌زراندنی هه‌ستی ئاشتیخوازانه نه‌کرد.
هه‌روه‌ها میدیاکانی سه‌ر به ده‌وڵه‌ت جه‌ختیان کرده‌سه‌ر ئه‌گه‌ری بوونی په‌یوه‌ندی نێوان په‌که‌که و گرووپی به ناو تیرۆریستی فه‌تحوڵڵا گوله‌ن و له‌م ڕێگایه‌وه هه‌وڵیان دا که به‌شێک له تووڕه‌یی خه‌ڵک سه‌باره‌ت به کووده‌تا به‌ره‌ولای په‌که‌که ببه‌ن.
ئێستاش له دوایین گۆڕانکارییه‌کانی ده‌وڵه‌ت به هه‌وڵ بۆ ڕاودۆنانی ڕێبه‌رانی HDP به تاوانی بانگه‌شه بۆ په‌که‌که، هه‌ر به‌رچاوگه‌یه‌ک بۆ گۆڕێنی بارودۆخه‌که به‌ره‌وڕووی شکست ده‌کات.
به‌داخه‌وه له ئێستادا هه‌ر دوو لایه‌ن بۆ درێژه‌ی شه‌ڕ هۆکاری ستراتێژیکی قووڵیان هه‌یه. په‌که‌که بێ گومان هه‌ست ده‌کات که ده‌رفه‌تێکی بێ وێنه‌ی بۆی ڕه‌خسێندراوه، هه‌م به بۆنه‌ی پاککردنه‌وه له سوپای تورکیا و هه‌م به بۆنه‌ی پێشڕه‌وی خێرای گرووپی سووریایی نزیک به‌م گرووپه له شه‌ڕ دژی داعش.
ئه‌ردۆغان پاش کووده‌تای بێ ئاکام به‌دوای به‌هێزکردنی ده‌سه‌ڵاتی خۆییه و به‌م بۆنه‌وه به‌رده‌وام دیلی لۆژیکی ناسیۆنالیستی ده‌بێت.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش ئه‌ردۆغان ئه‌وه ده‌زانێت که زۆربه‌یه‌ک له به‌رپرسانی سوپا که له ماوه‌ی هه‌وڵ بۆ کووده‌تا به‌و پابه‌ند مانه‌وه، به توندی له هه‌وڵه پێشووه‌کانی ده‌وڵه‌تی ئه‌و بۆ دانوستان له‌گه‌ڵ په‌که‌که ناڕه‌حه‌ت بوون.
ئێستاش کاتی ئه‌وه نییه که ئه‌ردۆغان به ده‌ستهه‌ڵگرتن له شه‌ڕێک که سوپا خوازیاری ئه‌وه بوو، له نێوان خۆی و گرووپێک له لایه‌نگرانی جودایی دروست بکات.
سیاسه‌توانانی ئه‌مریکا به بۆنه‌ی پشتیوانی واشنتۆن له هێزه کوردییه‌کانی نزیک به په‌که‌که له سووریا ده‌بێ له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌م شه‌ڕه ڕۆڵ ببینن. تێکه‌ڵاوێکی ده‌وڵه‌تی که به شێوه‌یه‌کی زیادبوو تووڕه و دژه ئه‌مریکایی بووه و ته‌رکیزی کردووه‌ته‌سه‌ر مانه‌وه‌ی خۆی، له‌گه‌ڵ په‌که‌که که له خۆیدا خۆباوه‌ڕی زۆره، ده‌توانێت شه‌ڕ له‌مه‌ش توندتر بکاته‌وه و له پاڵ یه‌کتر هێشتنی هه‌م تورکیا و هه‌م کورده‌کان له شه‌ڕ دژی داعش بۆ واشنتۆن نامومکین بکات.
بۆ سیاسه‌توانانی واشنتۆن که به شێوه‌یه‌کی زۆر له ئه‌نقه‌ره تووڕه ده‌بن، ئه‌م بیرۆکه‌یه بوونی هه‌یه که ده‌ستهه‌ڵبگرن له هه‌وڵ بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نیگه‌رانییه‌کانی تورکیا سه‌باره‌ت به پێشڕه‌وی کورده‌کان له سووریا. به‌م حاڵه‌شه‌وه ده‌ستهه‌ڵگرتن له‌م کرداره لاوازه‌ی جێگیرکردنی هاوسه‌نگی ته‌نیا په‌ره ده‌دات به نیگه‌رانییه‌کانی تورکیا و شه‌ڕی ئه‌م وڵاته له‌گه‌ڵ تورکیا به‌ره‌و ڕێگایه‌کی زۆر مه‌ترسیدارتر ده‌بات.
* نیک دانفۆرس له شرۆڤه‌وانانی باڵای کاروباری سیاسی له "ناوه‌ندی کاروباری سیاسی بایپارتیزان"ه.
ناوبراو دوکتۆرای مێژووی تورکیایی له زانکۆی جۆرج تاون وه‌رگرتوووه و وتاری زۆری له‌باره‌ی سیاسه‌ت له ڕۆژهه‌ڵاتی ناڤین نووسیوه.
دیلن ڕه‌وند خوێندکاریی کارناسی باڵای په‌یوه‌ندییه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان له زانکۆی ئه‌مریکایه. ناوبراو پێشتر له "به‌رنامه‌یه‌کی توێژینه‌وه‌یی سه‌باره‌ت به توندئاژۆیی" بۆ "ناوه‌ندی ئاسایشی سایبری و نیشتمان" له زانکۆی جۆرج واشنتۆن وه‌کوو بریکاری توێژینه‌وه‌یی چالاکی کردووه....
کۆتایی کورتە نامە/310