٣١ ئاب ٢٠١٦ - ٠٤:١٧
واشنگتۆن کردەوەی سەربازی هاوبەش لەگەڵ ڕوسیا لە سوریای ڕەتکردەوە

نێردراوی ئەمریکا بۆ سوریا دەنگ وباسی هاوپێوەند بە بوونی هەماهەنگی سەربازی لە نێوان واشنگتۆن و مۆسکۆی بۆ کردەوەی هاوبەش لە سوریا ڕەتکردەوە .

به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا :بەگێرانەوە لە ماڵپەری ئەلنەشرە ، مایکل ڕانتی ، نێردراوی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بۆ سوریا بە باسکردنی ئەم بابەتە ،ووتیشی :ئەوەی کە میدیاکان لەبارەی گەییشتن بەڕێککەوتن لە نێوان دوو وڵات بۆ ئەنجام دانی ئۆپەراسیۆن لە حەڵەب دا باسیان کردووە ، ڕاست نیە .

 ئەو ووتی ویلایەتەیەکگرتووەکان لە کاتی دەستپێکرانی قەیرانی سوریا بە بڕشتانە لەگەڵ هاوپەیمانەکانی ناوچەیی خۆی  لەمەریارمەتی بۆ نەیاران لە ڕەوتی چێکردنی داهاتووی باشتر و گەییشتن بە سازیشی سیاسی و دادگەرانە هاوکاری کردووە .

ئەو ووتیشی کەتەبایی لەگەڵ ڕوسیا مەبەستی لیکدانەوەی هۆیەکانی نیگەرانی ئەمریکا و ڕوسیایە کەلە وێنەی ئەم مەسەلەگەلە ، تووند وتیژییە بەردەوامەکانە کە کەسانی سیڤیل ئەداتە بەرئامانجی خۆی .

نێردراوی تایبەتی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بۆ سوریا جەختیکرد لە سەر پێویستی زۆرتر کردنی هەوڵەکان بۆ خاشە بڕ کردنی تاقمە ترۆریستییەکان وبەتایبەتی داعش و بەرەی " فەتحۆلشام" و ووتی : ئەم گرووپانە نەک تەنیا وەکوو هەرەشەیەکن دژی ئەمریکا و کۆمەڵگەی نێو دەوڵەتی بەڵکوو وەکوو هەرەشەیەک دێنە ئەژمار دژی خەڵکی سوریا . ڕۆژی دووشەممە هەواڵدەری ئیتر فاکسی ڕوسیا ڕاپۆرتی داوە کە مۆسکۆ و واشنگتۆن خەریکی لێکدانەوەی ئەنجام دانی ئۆپەراسیۆنی هاوبەشن دژی کەسانی چەکدار لە حەلەب لە مانگی ئۆکتۆبر دا ...

کۆتایی کورتە نامە/310) ، ابنا :