٢٩ ئاب ٢٠١٦ - ١٨:٠١
پێشڕەوی سوپای سووریا لە باشووری حەڵەب

هێزەکانی سوپای سووریا لە ئۆپراسیۆنێکی دژە تیرۆریستی، ناوچەگەلێکی باشووری حەڵەب لە باکووری سووریایان لە چنگ تیرۆریستانی داعش ڕزگار کرد.

به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا :هێزەکانی سوپای سووریا دوێنێ یەکشەممە لە هەڵمەتێکی دژ بەتیرۆریستان لەباشووری حەڵەب توانیان، هێڵەکانی فریاگوزاری بۆ تیرۆریستان لەسەر ڕێی خان تومان و ریف ئەدلەب لەڕۆژاوای سووریایان پچڕاند.

هێزەکانی سوپای سووریا هەروەها بە هێرشی بەفراوان بۆسەر کۆلێژی سەربازی لە باشووری شاری حەڵەب توانیان ئەو کۆلێژە لەچنگ تیرۆریستان ڕزگار بکەن.

لەو هەڵمەتەدا دەیان تیرۆریستی ئەندامی داعش کوژران وبریندار بوون.

لەهەمان کاتدا، فڕۆکە شەڕکەرەکانی سوپای سووریا مۆڵگەکانی داعش لە ناوچەی واعری سەر بەشاری حۆمسی سووریایان بۆردومان کرد کە بەهۆیەوە ژمارێک تیرۆریست کوژران.

فڕۆکە شەڕکەرەکانی سوپای سووریا هەروەها مۆڵگەو پێگەکانی داعشیان لە بەرزاییەکانی جراجیر لەنزیک سنووری ئەو وڵاتە لەگەڵ لوبنان بۆردومان کرد.

بەپێی ڕاپۆرێکی دیکە، بەهۆی پەلاماری مووشەکیی تیرۆریستان بۆسەر ناوچە ئاوەدانەکانی شاری حۆمس و حەماە لەڕۆژاوای سووریا لانیکەم سێ کەسی سیڤیلی سووری لەوان ژنێک کوژران و زیانی زۆریش لەو ناوچانە درا....

کۆتایی کورتە نامە/310