٢٩ ئاب ٢٠١٦ - ٠٣:٤٣
شاندی ئەنساڕووڵڵای یەمەن گەیشتە بەغدا

شاندی ئەنساڕووڵڵای یەمەن سەر لەئێوارەی یەکشەممە بۆ دیدار و تووێژ لە گەڵ کاربەدەستان و بەرپرسانی عێراقی گەیشتە بەغدای پێتەختی ئەو وڵاتە .

بەپێی راپۆرتی هەواڵدەریی فارس بە گێڕانەوەی لە ئەلمەسیرە ، شاندی ئەنساڕووڵڵای یەمەن بە سەرۆکایەتی محەممەد عەبدوسەلام بۆ دیددار و وتووێژ لە گەڵ کاربەدەستانی عێراق ، سەرلە ئێوارەی یەکشەممە گەیشتە بەغدای پێتختی عێراق .

شاندی ئەنساڕووڵڵای یەمەن لەم سەردانەدا چاوی دەکەوێ بە ئیبراهیم جەعفەری وەزیری دەرەوەی عێراق و ژمارێکی دیکە لە کاربەدەستانی عێراق .

ئەنساڕووڵڵای یەمەن لەم سەردانەدا کە لە چوارچێوەی سەفەری دەورەیی بۆ چەند وڵاتکێی ناوچەکە ئەنجام دەبێ ، دوایین گۆڕانکاریەکانی دەسدرێژکاریی سعودی - ئەمریکایی بۆسەر یەمەن ، دوایین ئەنجامی وتووێژەکانی ئاشتیی یەمەن و ڕێگاکانی یارمەتی گەیاندن بە گەلی یەمەن بۆ بەرەنگاربوونەوەی گەمارۆی هەمەلایەنەی عربستان تاووتوێ دەکات .

دەگووترێ شاندی ئەنساڕووڵڵا دوای سەردانی عێراق ڕوودەکاتە لوبنان و ئێرانیش .

شیاوی ئاماژەیە  دەسدرێژکارانی سعودی بۆ سێهەمین حەوتەی بەدوای یەکدا رێگایان گرت لە نیشتنەوەی فڕۆکەی ئەنساڕووڵڵا لە فڕۆکەخانەی سەنعا کە ئەوە بەپێچەوانەی یاسا و ڕێسا نێودەوڵەتیەکان و مافەکانی مرۆڤە ....

کۆتایی کورتە نامە/310