" ڕودریگو مالمییرکا " وەزیری بازەرگانی دەرەوەی کوبا ڕۆژی دوشەمە لە ڕێ و ڕەسمی بەڕێوە بردنی کۆبوونەوەی هاوبەشی ئابووری ئێران و کوبا لە هاوانا وتیشی : دوو وڵات لە سەردەمی بایکوتەکان دەستیان گەیشتووەتە نەخشە ڕێگایەک کە دەبێ لەو بۆ دۆزینەوەی دەرفەتە نوێیە ئابووریەکان و بەهرەوەرگرتن لە تواناییەکانی یەکترن .
وەزیری بازەرگانی دەرەوەی کوبا دابینیفرەچەشنی لە بازاڕ گواستنەوەی سەرمایە هاوکاری لە هەموو بوارە ئابووریەکان و هێزمەندی پەیوەندی لە گەڵ وڵاتانی دیکە بە گوێرەی بەرژەوەندی بەرانبەر لە تایبەتمەندیەکانی گەڵاڵەی نیشتمانی گەشەی کوبای ڕاگەیاند .مالمییرکا وتی ئێستاکە ئێران نەتەنیا دەتوانێ شەریکێکی ئابووری باش بۆ کوبا بێت بەڵکوو دەبێ لە بارستاییەکانی بۆ ئامادە بوون لە بازارە ئاسیاییەکان کەڵک وەر بگرێت وەزیری بازەرگانی کوبا پێشوازی لە ئامادە بوونی شاندی گەورەی ئابووری ئێران لە هاوانا کرد و وتیشی کۆمپانیا ئێرانیەکان دەتوانن ماتۆڕی پێشکەوتنی ئابووری لە کوبا بن .
شاندێکی ئابووری بریتی لە شەست کەس لە بازەرگانان و خاوەندارانی کۆمپانیاکانی کەرتی تاکەکەسی لە کەرتە جۆراوجۆەکان بۆ وێنە خزکەتگوزاری تەکنیکی و ئەندازیاری هاوڕێ لە گەڵ وەزیری دەرەوەی ئێران ڕۆژی ڕابردوو سەردانی کوبای کرد . وەزیری دەرەوەی ئێران ئەمڕۆ لە دووهەمین سەفەری دەورەیی خوی بۆ ئەمریکای لاتین گەیشتە ماناگوای پێتەختی نیکاراگوئە ....
کۆتایی کورتە نامە/310