ئه‌کبه‌ر جه‌وهه‌ری له گفتوگۆییه‌کی تایبه‌ت له‌گه‌ڵ هه‌واڵنێری کوردپرێس وتی: دوژمنانی ئیسلام و شۆڕش هه‌میشه و به‌تایبه‌ت له ساڵانی سه‌ره‌تای شۆڕشی ئیسلامی ئێران هه‌وڵیان داوه به که‌ڵک وه‌رگرتن له هه‌ر جۆره هه‌وڵێک زه‌بر بده‌ن له نیزام و ئارمانجه‌کانی ئه‌وه و هه‌میشه پشتیوانی کردووه له گرووپه دژبه‌ره‌کانی نیزام و هه‌وڵیان داوه له بوونی ئه‌وان بۆ به‌دیهاتنی ئامانجی شوومی خۆیان که‌ڵک وه‌ربگرن.
جه‌وهه‌ری زیادی کرد: گرووپه دژبه‌رکانی نیزام له پارێزگای کوردستان له سه‌ره‌تای ده‌ستپێکردنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران به پشتیوانی ستکبار و دوژمنانی سوێندخواردووی ئیسلام و شۆڕش جووڵه‌یه‌کیان دروست کردووه و بوونه‌ته‌هۆی نائه‌منی له ناوچه‌یه‌ک وه‌کوو کوردستان به‌ڵام به به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی جیدی نیزام و خۆدی خه‌ڵک به‌ره‌وڕوو بوون.
ناوبراو ڕوونیشی کرده‌وه: به‌خته‌وه‌رانه خه‌ڵکی ناوچه کوردنشینه‌کان به‌تایبه‌ت کوردستان هیچ جۆره به‌ختێکیان به لایه‌نه دژبه‌ره‌کان و ئه‌م گرووپانه نه‌بووه و ئه‌م گرووپانه که‌مترین ڕێژه‌ی ڕاکشانیان له پارێزگای کوردستان بووه چونکه زۆربه‌ی که‌سانی سه‌ر به‌م گرووپانه فریویان خواردووه و گرینگتر له‌وه‌ش خه‌ڵکی پارێزگا خۆیان به‌جیده‌وه دژی ئه‌م گرووپانه بوون و له به‌رانبه‌ر خواستی ئه‌وان خۆڕاگرییان کردووه و ئه‌مڕۆ چیتر هیچ پێگه‌یه‌کیان له نێوان خه‌ڵک نییه.
جه‌وهه‌ری به ئاماژه به خۆڕاده‌ست کردنی ژماره‌یه‌ک له ئه‌ندامانی گرووپه دژبه‌ره‌کانی شۆڕش له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوو ڕایگه‌یاند: له سه‌ره‌تا تا 25ی گه‌لاوێژی ئه‌مساڵ ژماره‌ی 17 که‌س له ئه‌ندامانی گرووپه دژبه‌ره‌کانی نیزام خۆیان ڕاده‌ستی هێزه ئیتیلاعاتی و ئه‌منییه‌کانی پارێزگا کردووه و کۆماری ئیسلامی به گه‌رم و گۆڕی پێشوازی لێیان کردووه به‌ڵام له چه‌ند مانگی یه‌که‌می ئه‌مساڵ و هه‌روه‌ها ساڵی ڕابردوو و ساڵانی پێشووتر ئه‌م ڕه‌وته بوونی هه‌بووه و ده‌یان که‌س خۆیان ڕاده‌ست کردووه.
ناوبراو یه‌کێک له سیاسه‌ته سه‌ره‌کییه‌کانی ڕێکخراوه ئه‌منییه‌کان و په‌یوه‌ندیداری ئاگادارکردنه‌وه و پێشگیری ڕایگه‌یاند و وتی: له پێناو ئه‌م سیاسه‌ته کارییه و ڕێگری له فریودانی گه‌نجان و هه‌روه‌ها ڕه‌خساندنی بارودۆخی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌ندامانی گرووپه‌کان بۆ وڵات، چه‌ندین به‌رنامه و چالاکی جۆراوجۆر له ده‌ستووری کار دایه.
جه‌وهه‌ری ڕاشیگه‌یاند: خۆڕاده‌ست کردنی ئه‌ندامانی گرووپه‌کانی دژه وڵات ده‌رئه‌نجامی توانا و ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌ت و داموده‌زگا حکوومه‌تی و دادوه‌رییه‌کان له هه‌ڵسوکه‌وتی توند و جیدی له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌کانی دژه وڵاته و نیزام پێشوازی گه‌رم و گۆڕ له‌و که‌سانه ده‌کات و چونکه ئه‌م که‌سانه له ڕابردووی خۆیان په‌شیمانن، به‌خشینی ئیسلامی ئه‌وان ده‌گرێته‌وه.
دادستێنی گشتی و ئینقلابی سنه به ئاماژه به‌وه‌ی که ئه‌گه‌رچی دیکه‌ی ئه‌ندامانی ئه‌م گرووپانه‌ش خۆیان ڕاده‌ست بکه‌ن، به‌خشینی ئیسلامی ئه‌وانیش ده‌گرێته‌وه، جگه له‌وه ده‌بێ چاوه‌ڕوانی هه‌ڵسوکه‌وتی توندی داموده‌زگا دادوه‌ریی و سه‌ربازییه‌کان بن.
ناوبراو له درێژه‌دا به ئاماژه به‌وه‌ی که ڕێبه‌ری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران له سه‌فه‌ری خۆیان بۆ پارێزگای کوردستان، ئه‌م پارێزگایه‌ی به پارێزگایه‌کی فه‌رهه‌نگی ناوبردووه و ڕوانگه‌یه‌کی تایبه‌تیان به مێژوو، ئایین، فه‌رهه‌نگ، هونه‌ر، زانایان، بوێری و گیانبه‌ختکاری خه‌ڵکی ئه‌م ناوچه بووه و ئه‌وانیان به ده‌فرایه‌تی و ده‌رفه‌تی به‌بایه‌خ بۆ شۆڕش و ئێران زانیوه، زیادی کرد: ڕێبه‌ری شۆڕشی ئیسلامی ئێران هه‌روه‌ها له‌م سه‌فه‌ره‌دا و له درێژه‌ی وته‌کانیاندا ڕایانگه‌یاند "هه‌ندێ که‌س ده‌یانه‌ویست له‌م پارێزگایه و له نێوان خه‌ڵکی به ئه‌مه‌گ و بائیمان و نزیک به شۆڕش، پیلانه‌کانی خۆیان جێبه‌جێ و ئیجرا بکه‌ن.
ئه‌وانه- هه‌ر ئه‌و که‌سانه‌ن که ده‌یانه‌ویست به ناوی گه‌لی کورد قسه بکه‌ن- زه‌بریان دا له خه‌ڵک.
ئێستاش ئێمه هه‌م به‌ره‌وڕووی بنه‌ماڵه‌یه‌کین که منداڵه‌کانیان له ڕێگای ئه‌م شه‌ڕه پیرۆزه‌وه شه‌هید کراون، هه‌میش بنه‌ماڵه‌یه‌کی دیکه‌شمان هه‌یه که منداڵه‌کانیان فریوی دوژمنیان خواردووه؛ ئه‌وانیش خه‌مبارن و هاوده‌ردیان له‌گه‌ڵ ده‌که‌ین. ئه‌و بنه‌ماڵانه که دوژمن توانیویه گه‌نجانی ئه‌وان فریو بدات و خوێنی ئه‌وان له ڕێگای ئامانجی گه‌نده‌ڵی ئه‌مریکا و زایۆنیزم به‌کار بگرێت، ئه‌و بنه‌ماڵانه هیچ تاوانێکیان نییه؛ گه‌نجانی خۆیان له‌ده‌ست داوه و داخیان دیوه؛ زۆربه‌یه‌کیشیان بیری ئه‌وان ناکه‌ن. ئێمه بۆ ئه‌وان دڵسۆزی ده‌که‌ین" و ئێستاش به‌رپرسان ده‌بێ ئه‌م ڕوانگه‌ی ڕێبه‌ری باڵای شۆڕشه به‌دیبهێنن و سه‌باره‌ت به‌م هاوده‌ردییه هه‌نگاو هه‌ڵبگرن.
جه‌وهه‌ری له کۆتاییدا وتیشی: هه‌وڵی ئێمه به‌دیهاتنی وته‌کانی ڕێبه‌ری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێرانه به‌ڵام له‌گه‌ڵ هه‌ر جۆره هه‌ڕه‌شه‌کردن و که‌س و گرووپێک که بیه‌وێت زه‌بر بدات له نیزام و خه‌ڵک و نائه‌منی دروست بکات به توندی هه‌ڵسوکه‌وت ده‌که‌ین به‌ڵام به گه‌رم و گۆڕی پێشوازی ده‌که‌ین له‌و که‌سانه که فریویان خواردووه و ده‌یانه‌وێت بگه‌ڕێنه‌وه بۆ وڵات و ئه‌گه‌ر که‌سێکیان نه‌کوشتبێت به‌خشینی ئیسلامی و به‌رپرسان ده‌یانگرێته‌وه و ئه‌گه‌ر سکاڵاکه‌ریان بێت ده‌بێ ڕه‌زایه‌تی ئه‌و وه‌ربگرن و په‌یامی ئێمه ئه‌وه‌یه که فریوی وته و درۆشمی دوژمنان نه‌خۆن و بگه‌ڕێنه‌وه بۆ ناو بنه‌ماڵه‌ی خۆیان.
....
کۆتایی کورتە نامە/310