حەزرەتی ئایەتوڵڵا عوزما خامنەیی ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران ئەمڕۆ سێشەمە لە چاوپێکەوتنی وەزیر و جێگران و بەڕێوەبەرانی وەزاڕەتی ئیتلاعاتی ئێران بە ئاماژە بەوەی کە بنەما و ئاڕاستەکانی شۆڕشی ئیسلامی دەبێ بە تەواوەتی لەم وەزارەتخانەیەدا بپارێزرێن فە رمووی وەزارەتی ئیتلاعات توێکڵی سەختی نیزامی کۆماری ئیسلامیە و بە هیچ جۆر نابێ سست بکرێت .
حەزرەتی ئایەتوڵڵا عوزما خامنەیی ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران بە پێداگری لەسەر بەهێز کردنی لایەنە مەعنەوی و باوەڕیەکان لە وەزارەتی ئیتلاعاتی ئێراندا جەختی کردەوە : ناکام بوونی ئیستکباری جیهانی لە هەمبەر نیزامی ئیسلامی سەرەڕای پیلانی زۆر و و فێڵ و دهۆی جۆربەجۆر کە لە ڕۆژی یەکەمەوە دژی شۆڕشی ئیسلامی بەکاریان هێنا تەنیا بە پاڵپشتی ئیمان مسۆگەر بوو .
بەڕێزیان بە ئاماژە بە پۆتانسیڵی باڵای وەزارەتی ئیتلاعاتی ئێران لە دارا بوونی هێز و گەنجانی باوەڕ دار و شۆڕشگێر جەختی کردەوە نەوەی نوێ وەزارەتی ئیتلاعات دەبێ وەک ڕابردوو بایخ باوەڕ و شۆڕشگێڕ گەشە بکات .
حەزرەتی ئایەتوڵڵا عوزما خامنەیی ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران فەرمووی بەدی هێنانی هێڵی مەودا لە گەڵ سەرووی لایەنی ئیستکبار واتە ئەمریکا لە گرینگترین بنەماکانی ئیمام خومەینی -ڕە- بناغەدانەری کوماری ئیسلامی ئێرانەو ئەم پرسە خەم ساردی و سازش هەڵناگرێ .
حەزرەتی ئایەتوڵڵا عوزما خامنەیی ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران جەختی کردەوە وەزارەتی ئیتلاعات لە هەر بەشێکدا کە دەتوانێ بنکەیەک بۆ بۆسەنانەوە ی دۆژمن و زەبر وەشاندن لە نیزامی ئیسلامی بێت دەبێ ئدامادە بێت و ئەو بەشە وەک بازنەی چالاکی خۆی بزانێ ....
کۆتایی کورتە نامە/310