٥ ئاب ٢٠١٦ - ٠٥:٥٥
جینۆسایدی کوردانی ئێزدی بەدەستی داعش

لیژنەی بەدواداچوونی راستیەکانی رێکخراوی نەتەوەکان لە سوریا رایگەیاند تاقمی ترۆریستیی داعش هەروا درێژە ئەدا بە تاوانکاریەکانی دڕندانەی خۆی لەوان کوشتاری بە کۆمەڵی کوردانی ئێزدی لە عێراق .

لبه پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا :، لیژنەی بەدواداچوونی راستیەکانی رێکخراوی نەتەوەکان بە دەرکردنی بەیاننامەیک لە ژنێڤ بە بۆنەی دوهەمین ساڵهاتی هێرشی دڕندانەی تاقمی ترۆریستیی داعش بۆسەر کوردانی ئێزدی لە ناوچەی شەنگاڵ گوتی : زیتر لە 3200 ژن و منداڵی ئێزدی تا ئێستا لە دەست داعشدا دیلن و لەبەر دەم " خراپترین توندی و تیژی بە دەر لە خەیاڵ" دان  .

ئەم لیژنەیە ، کۆمەڵگەی جیهانیی بانگ هێشت بۆ داکۆکیی لە کەمینەی ئێزدی . 400 هەزار کوردی ئێزدی لە هەرێمی کوردستان و 65 هەزار کەسیش لە تورکیا و سوریا لە ئاوارەیی دان ...
کۆتایی کورتە نامە/310