به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا : ، لە پ ەلاماری ڕاکێتیی تێروریستەکان بۆ سەر ناوچەکانی ئەلمەحدانیە و ئەلراموسە لە شاری حەڵەب لە باکووری سوریا پێنج کەس لەوان منداڵێک کوژرا و زیاتر لە 15 کەسیش بریندار بوون هەروەها تاقمە تێرۆریستیەکان بە گوللەهاوەن پەلاماریان کردە سەر قوتابخانەیەک لە ڕیفی دیمەشق و چوار شاروومەندی سووریان بریندار کرد .
لەو پەلامارە تێروریستیەدا خەسارێکی زۆر درا لە دارایی گشتیی .
هواڵێکی دیکە لە سوریا ئەوەیە کە هێزەکانی ئەرتەشی سوریا توانیان ناوچەگەلێک لە دەوروبەری بەنداوی ئەلشقیدلی لە پارێزگای حەڵەب لە چنگ تێروریستان ڕزگار بکەن .
ئەرتەشی سوریا لە ڕۆژانی ئەم دواییەدا توانیویە بە زاێژڵ بوون بەسەر جادەی کاستیلو و ناوچەگەلی دەوروبەری ئاڵقەی گەمارۆی تێرۆریستان لە پارێزگای حەڵەب توندتر بکەنەوە ...
کۆتایی کورتە نامە310