١ ئاب ٢٠١٦ - ٠٦:٥٠
ئەسەد: سووریا ئەمڕۆ لەسەروبەندی قۆناخێکی بەرفراوانی مێژوویی دایە

بەشار ئەسەد پێی داگرت: سووریا ئەمڕۆ لەسەروبەندی قۆناخێکی بەرفراوانی مێژوویی دایە کە پێویستی بە بێداری، ئامادەیی وهەوڵی دووهێندەی ئێمە هەیە بەو پەڕی تواناو ئیرادەو پێداگرییەوە هەتا گەیشتن بەسەرکەوتن.

به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ابنا، ابەشار ئەسەد، سەرۆک کۆماری سووریا لە دیمانە لەگەڵ گۆڤاری"سووپای گەل" بەبۆنەی حەفتاو یەکەمین ساڵوەگەڕی دامەزرانی سوپای سووریا ڕوو لە سوپای سووریا وتی: لە زیاتر لە پێنج ساڵی ڕابردوووەوە تا ئێستا ئێوە لەهەمبەر خرابترین هێرشی تیرۆریستیی بەدرێژایی مێژووی وڵات و بەرەوڕووبوونەوەی گەڵاڵە ئیستکباریی و  زاڵێتی خوازانە کۆن و نوێیەکانن، کە هەموویان لەبەرامبەر مەزنایەتی، وەحدەت و پاوەجێیی ئێمەدا هەرەسیان هێناوە.

ناوبراو ڕوو لە هێزە چەکدارەکانی وڵاتەکەی وتی: ئێوە شەرافەتمەندانە خەباتتان کردو خەبات دەکەن، دژوارییەکانتان تەحەممول کرد و لەگەڵ گرفتەکاندا شەڕتان کردو پاوەجێ مانەوەو دەمێننەوە.

بەشار ئەسەد پێی داگرت، سوپای سووریا لە بەرەوڕووبوونەوەی تیرۆریزم و لەناوبردنیدا بەهێز بووەو کۆڵەکەی داکۆکی بۆ ئاسایش و سەقامی سووریا، ناوچەو قەڵایەک دەبێ بۆ وڵات و داکۆکی لە سەروەرییەکەی...
کۆتایی کورتە نامە310