به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا :دادگەی کەتنی بەحرەین ڕۆژی سێشەمە ڕایگەیاند سبەینێ چوارشەمە یەکەمین دانیشتنی لێکدانەوەی تۆمەتەکانی شێخ عیسا قاسم مامۆستای هەڵکەوتەی بەحرەینی بەڕێوە دەچێت .
بە دوای دیاریکردنی ڕۆژی دادگاییکرانی ئەو مامۆستا ئایینیەی شێعەی بەحرەین ، خەڵکی ئەو وڵاتە لە ناوچەی ئەلدورازی مەنامە کۆبوونەوە . حکومەتی بەحرەین لە درێژەی قۆڵبەستکرانی چالاکانی سیاسی و ئایینزایی ئەو وڵاتە ماوەیەک لەمەوبەر شێخ عیسا قاسم ڕێبەری شێعەکانی ئەو وڵاتەیان بە تۆمەتی پڕو پووچی هاندانی خەڵک دژی حکومەتی ئالی خەلیفە و سپی کردنەوەی پارە قۆڵبەست کرد و مافی شاروومەندایەتیان لێ سەندەوە .
لە لایەکی دیکەوە تاقمە بەحرەینیەکانی نەیار کە لە دەرەوەی ئەو وڵاتە دەژین لە پەیامێکدا هەموو دامەزراوەکان شاندەکان ڕێکخراوەکان و کەسایەتیە هەڵکەوتەکانی وڵاتانی ئیسلامیی جیهانیان بۆ کردەوەیەکی خێرا و لاگری لەوان بانگێشت کرد و ڕۆژی هەینی 29 ژانویەی 2016یان بە ڕۆژی جیهانیی هاودەنگی لە گەڵ خەڵکی بەحرەین ڕاگەیاند . بەحرەین لە ساڵی 2011 بە هاودەستی عەرەبستان ناڕەزایەتیە بەربڵاوە جەماوەریەکان سەرکوت دەکات . خەڵکی بەحرەین خوازیاری جێ بەجێ کرانی چاکسازی سیاسی و ئابوورین....
کۆتایی کورتە نامە/310