به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا :بهێزەکانی ئەرتەشی سوریا ڕۆژی سێشەمە بنکە و مۆڵگەی تاقمە تێرۆریستیەکانیان لە ئوردوگای حەندەرات لە حەڵەب لە باکووری ئەو وڵاتە کردە ئامانج کە بە هۆیەوە ژومارێک لە تێرۆریستانیان کوشت . لە هەمان حاڵدا فڕۆکەی ئەرتەشی سوریا بنکەی تاقمە تێرۆریستەکانی داعشیان لە گوندی ئەلشەجەرە لە باشووری ڕۆژئاوای دەرعا لە باشووری ئەو وڵاتە دایه به ر پەلامار کە بووە هۆی کوژرانی 16 تێرۆریست . فڕۆکە شەڕکەرەکانی ئەرتەشی سوریا لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا بنکە و مۆڵگەی تێڕرۆریستانیان لە پارێزگای دەیر ئەلزور لە ڕۆژهەڵاتی سوریا کردە ئامانج . ژۆمارێک لە تێرۆریستانی داعشیش پەلاماریان کردە سەر بنکەی پشکنینی تێرۆریستانی بەرەی نوسرە لە ڕیفی ڕۆژهەڵاتی دەرعا لە باشووری سوریا کە لەو پەلامارەدا 14 کەس لە تێرۆریستانی بەرەی نوسرە کوژران.