١٥ تەمووز ٢٠١٦ - ١٦:٠١
درێژەی مانگرتنی بەحرەینیەکان به ئامانجی پالپشتی لە شێخ عیسا قاسم

مانگرتنی بەحرەینیەکان لە بەردەم ماڵی "شێخ عیسا قاسم"ی مامۆستای بەناوبانگی بەحرەینی به مه به ستی ناڕەزایەتی بە ستاندنەوەی مافی شارۆمەندی ناوبراو هەروا درێژەی هەیە.

بە گوێرەی ڕاپۆرتی ئەلعالەم سەدان بەحرەینی ڕۆژی هەینی لە بیست و سێهەمین ڕۆژی لەسەر یەک لۆ ناڕەزایەتی بە ستاندنەوەی مافی هاوڵاتی بوون لە لایەن رژێمی ئالی خەلیفەوە لە شێخ عیسا قاسم لە بەردەم ماڵی ناوبراو لە ناوچەی "ئەلدراز"ی شاری مەنامەی پێتەختی بەحریەین مانیان گرتوە.

مانگرتوان بە بەرزکردنەوەی دروشمەکان، دژایەتی خۆیان لەگەڵ ستاندنەوەی مافی هاوڵاتیی بوونی شێخ عیسا قاسم دەردەبڕن.

هاوپەیمانی شۆڕشی چواردەی فێوریەش هاوتەریب لەگەڵ داوای بەڕێوەچوونی نوێژی هەینی لە مزگەوتی ئیمام سادق (ع) لە ناوچەی ئەلدراز داوای خۆپێشاندانی کرد بەرەو گۆڕەپانی ئەلفدا لە ناوچەی ئەادراز بە ئامانجی شکست دانی گەمارۆی ئەو ناوچەیە.

هێزە ئەمنییەکانی بەحرەین بۆ پێش گرتن بە زۆربوونی ژماری مانگرتوانی ناوچەی ئەلدراز ئەو ناوچەیەیان گەمارۆ داوە.

شارەکانی دیکەی بەحرەینیش بۆ پشتیوانی کردن لە شێخ عیسا قاسم شایەتیی بەڕێوەچوونی خۆپێشاندانی بەرفراوانە.