٢٨ حوزەیران ٢٠١٦ - ١٨:٢٨
پیلانی ئیستکباری جیهانی بە دژی ئێران

فەرماندەی هێزی دەریایی سپای پاسدارانی ئینقلابی ئیسلامیی ئێران وتی : ئیستکباری جیهانی بە سەرکردەیی ئەمریکا بە هەموو تواناوە بەدژی کۆماری ئیسلامیی ئێران، پیلانگێڕی دەکات .

دبه پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابناەریادار عەلی فەدەوی ، فەرماندەی هێزی دەریایی سپای پاسدارانی ئینقلابی ئیسلامیی ئێران ، ڕۆژی سێ شەممە بە ڕاگەیاندنی ئەمەی که ئیستکباری جیهانی لەسەرەتای پێکهێنانی ئینقلابی ئیسلامییەوە تائێستا هەموو هەوڵی خۆی داوە بەدژی کۆماری ئیسلامیی ئێران، وتیشی : ڕەوشی ئەمڕۆی کۆماری ئیسلامیی ئێران لەگەڵ سەرەتای پێکهاتنی ئینقلابی ئیسلامیی ئێران بەراورد ناکرێ .

فەرماندەی هێزی دەریایی سپای پاسدارانی ئینقلابی ئیسلامی ئێران هەروەها بە ڕاگەیاندنی ئەمەی که ئەمڕۆ ئیستکباری جیهانی بەسەرکردەیی ئەمریکا لەبەرامبەر کۆماری ئیسلامیی ئێران بێ توانایە، وتیشی : هۆی ئەم پرسە دەتوانین لە ڕاستبوون و له سه ر حه ق بوونی کۆماری ئیسلامیی ئێران و ساختە بوونی ئەوان بزانین.