به پیی هه وال ده ریی ئال‌و به یت(ع) ـ ابنا ـ هم ڕاگه‌یێندراوه‌ی وه‌زاره‌تی ئیتڵاعاتدا هاتووه:
به هه‌موو خه‌ڵکی خۆشه‌ویستی ئێران ڕاده‌گه‌یه‌نین:
به دۆعاکانی خه‌ڵکی به‌ڕۆژوو و به پشتیوانی خودا، یه‌کێک له گه‌وره‌ترین پیلانگێڕییه تیرۆریستییه‌کانی گرووپه ته‌کفیرییه وه‌هابییه‌کان، له ڕۆژانی له‌دایکبوونی حه‌زره‌تی خه‌دیجه‌ی مه‌زن (د.خ) دۆزرایه‌وه و پووچه‌ڵ کرایه‌وه.
له گه‌ڵاڵه‌ی جینایه‌تکارانه‌ی گرووپه دژه ئیسلامییه‌که‌ی تیرۆریستانی ته‌کفیری، زنجیره بۆمبدانانهوهیهک له چه‌ندین ناوچه له ناوخۆی ئێران و به دڵنیاییه‌وه بۆ ئه‌م ڕۆژانه‌ی داهاتوو به‌رنامه‌ڕێژی کرابوو که به پشتبه‌ستن و فیداکارییه‌کانی سه‌ربازانی ئیتڵاعات له تاران و چه‌ن پارێزگای دیکه، کاره ئه‌هریمه‌نییه‌کانی گرووپه تیرۆریسته ته‌کفیرییه‌کان پووچه‌ڵ کرایه‌وه، تیرۆریسته‌کان قۆڵبه‌ست کران و ژماره‌یه‌ک بۆمبی ئاماده‌ی ته‌قاندنه‌وه و ژماره‌یه‌کی زۆر له ماکی ته‌قه‌مه‌نی دۆزرایه‌وه و زه‌وت کرا.
به له‌به‌رچاوگرتنی لێکۆڵینه‌وه مه‌یدانییه‌کان له ده‌ره‌وه و ناوخۆی وڵات و به‌رده‌وامیی لێپێچینه‌وه له تیرۆریسته‌کان، دوایین زانیارییه‌کان ده‌ستبه‌جێ پاش له‌باربوونی بارودۆخی ئه‌منی به خه‌ڵکی ئێران ڕاده‌گه‌یه‌نین.