پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ لە پەلامارە تێروریستییەکان لە خاڵێکی پشکنین لە گەڕەکی "الدورە" ی باشووری بەغدا ، 10 کەس لەوان ئەفسەرێکی پۆلیسی عێراق کوژران و دوو کەسی دیکەش بریندار بوون .
لە پێنج تەقینەوەی دیکەی دا لە ناوچەکانی "حەبیبیە و زەعفەرانییەو تووبجی و یۆسفیەو ڕەشیدییە" ی باشووری بەغدا ، نۆ کەس کوژران .
هەروەها بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێک لە گەڕەکی "ئەلدەوانەم" ی باشووری ڕۆژئاوای بەغدا ، لانیکەم دوو کەس کوژران و حەوتی دیکەش بریندار بوون .
لەبەر قەیرانی سیاسیی نێوخۆیی ، هەندێ لە شارەکانی عێراق ، بەتایبەت بەغدای پێتەخت ، لە ماوەی چەند هەفتەی ڕابردوودا شایەتی تەقینەوەی خوێناوی بووە کە بەم هۆیەوە بەدەیان کەس لە خەڵکی بێ تاوانی ئەو وڵاتە کوژراون و بریندار بوونە .
لە هەواڵێکی دیکە لە عێراقەوە ، گروپی ڕەشەکوژیی داعش 13 ئەفسەر و کارناسی چەک و چۆڵ و ماددەی تەقینەوەی ڕژێمی پێشووی عێراقی لەبەر خۆبواردن لە هاوکاری کردن لەگەڵ ئەو گروپە تێرۆریستییە ، لە بنکەی سەربازیی "غەزلانی" لە ڕۆژئاوای ئەو پارێزگایە ئیعدام کرد .
گروپی تێرۆریستی تەکفیریی داعش لەو کەسانە بۆ چێکردنی بۆمبی دەسکرد و مین دانان کەڵی لێ وەردەگرت .