به پیی هه وال ده ریی ئال‌و به یت(ع) ـ ابنا ـ به گێڕانه‌وه له لڤین، دەشتی جەماڵ سکرتێری فیدراسیۆنی سەرتاسەری پەنابەرانی عێراق، لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ڕایگه‌یاند: له ساڵی 2015دا200هه‌زار هاوڵاتی هه‌رێمی کوردستان و عێراق کۆچیانکردووه.
ناوبراو زیادیشی کرد: ساڵی ڕابردوو 388 هاوڵاتی هەرێمی کوردستان لەدەریای ئیجە خنکاون، لەمانگی ڕابردووش‌دا 134 هاوڵاتیی دیکەی هه‌رێم خنکاون و 84 ته‌رمیان دۆزراونه‌ته‌وه و 50 ته‌رمشیان بێسه‌روشوێنه".
سکرتێری فیدراسیۆنی سەرتاسەری پەنابەرانی عێراق ڕاشیگه‌یاند: بڕیارە ئێواره‌ی ئەمرۆ کاتژمێر 6 تەرمی 25 هاوڵاتی تری هەرێم بگاتەوە فڕۆکەخانەی هەولێر.