به پیی هه وال ده ریی ئال‌و به یت(ع) ـ ابنا ـ ھاوسه‌رۆکی پارتی دیموکراتی گه‌لان ھه‌ده‌په، "سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش" رایگه‌یاند که له‌ماوه‌ی ٧ مانگدا، له ٢٠ شارۆچکه ٥٦جار یاسای قه‌ده‌غه‌ی ھاتوچۆ راگه‌یه‌ندراوه، سه‌رجه‌م ٣٥٠رۆژ یاسای قه‌ده‌غه‌ی چوونه ده‌ره‌وه راگه‌یه‌ندراوه.
ده‌میرتاش رایگه‌یاند که له ٢٤ی کانوونی دووھه‌مه‌وه ھه‌تا ئێستا له شارۆچکه‌ی جزیره چه‌ند بریندارێک له ژێرزه‌مینێکدا ماونه‌ته‌وه و به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی ده‌ستیان که‌وتووه، له به‌شی پێشه‌وه بیناکه‌یان پۆلیس ھاتوچۆ ده‌کات به‌ڵام رێگه نادرێت به تێپه‌رینی ئۆتۆمبێلی فریاکه‌وتن.
ده‌میرتاش گوتی: "ھه‌رچه‌نده له‌وێ چه‌ند بریندارێک ھه‌ن به‌ڵام ھیچ پاڵپشتێکی ئه‌خلاقی و سیاسی ھه‌یه بۆ رێگریکردن له چوونی ئۆتۆمبێلی فریاکه‌وتن؟ ده‌سه‌ڵاتێک ئه‌مه بکات، ھه‌موو شتێکی له‌ده‌ست دێت."
ده‌میرتاش له درێژه‌ی گوته‌کانیدا ئاماژه‌ی به‌وه دا که ده‌سه‌ڵات له تورکیا واده‌زانێت بڕیاره‌کانی سیاسیی ئێستایان به سه‌رکه‌وتن کۆتایی دێت و گوتی: "من کوردم به‌ڵام خوازیارم بانگه‌واز بۆ گه‌لی تورک بکه‌م. ئه‌وه‌ی ئێستا روو ده‌دات ھیچ کاتێک به‌قازانجی گه‌لی تورک نابێت. ئه‌گه‌ر که‌سێک ھه‌یه ده‌ڵێت ده‌سه‌ڵاتی کۆشکه‌که له گیانی من به به‌ھاتره، با به‌ئاشکرا بیڵێت.با نه‌ڵێن ئێمه ھه‌وڵ ده‌ده‌ین وڵات دابه‌ش نه‌بێت و بۆ نیشتمان ھه‌وڵ ده‌ده‌ین. داخوازییه‌کی له‌و چه‌شنه بوونی نییه. بۆ ئه‌وه نایڵێم که نابێت ده‌نگ به ئاکه‌په بده‌ن یان بڵێم دژی ئاکه‌په بن. ئێستا له جزیره، سوور، سلۆپی، شرنه‌خ، ھه‌کاری ئه‌وه‌ی روو ده‌دات، ھۆکارێکه بۆ لێکترازانی دنیای کورد. ھه‌ر باڵه‌خانه‌یه‌ک له سوور که بۆردومانی ده‌که‌ن، له ئیزمیر و ئیستانبوڵ ده‌بێت ھۆی لێکترازانی ھه‌سته‌کان. بۆ داھاتووی ھاوبه‌شی وڵاته‌که‌مان ده‌بێت ده‌نگ به‌رزبکه‌نه‌وه. ئه‌و ده‌ستانه‌ی درێژ ده‌کرێن بۆ ئاشتی ده‌گه‌ڕێنرێنه‌وه. مێزه‌کانی گفتوگۆ تێک ده‌شکێندرێت. کورد بوونی ھه‌یه له ھاریکاری ستراتیژی سه‌د ساڵی داھاتووی رۆژھه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا. ئه‌گه‌ر ھاوبه‌شین له نیشتماندا، با به‌یه‌کسانی بژین، با زمانی منیش ئازاد بێت و منداڵه‌که‌م به زمانی خۆی بخوێنێت. زمانی ھاوبه‌شمان با تورکی بێت، که‌س کێشه‌ی له‌مه‌دا نییه."
ده‌میرتاش ھه‌روه‌ھا گوتی: "له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی له جیزره رووی دا ته‌ماشای ئه‌و مشتومڕانه بکه‌ن که ئه‌نجام دراون. وه‌زیری داد دێت و په‌رله‌مانتارێکمان به تیرۆریست تۆمه‌تبار ده‌کات و به‌ئاشکرا ده‌یکاته ئامانج. وه‌زیره به‌ڵام دادپه‌روه‌ری سفره. ئایا تۆ داواکاری گشتییت؟ دادوه‌ریت؟ دادگایت؟"
ده‌میرتاش قسه‌کانی سه‌رکۆماری تورکیای له شیلی وه‌بیرھێنایه‌وه و بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی کرد، په‌رله‌مان کراوه‌ته ده‌زگایه‌ک که کارناکات.
ئه‌و درێژه‌ی دایه و گوتی: "چووه بۆ شیلی، به‌ڵام ئۆقره ناگرێت و ھه‌وڵی به‌ڕێوه‌بردنی ئێره ده‌دات. په‌رله‌مان و ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران به بارگرانی ده‌زانێت. له شیلییه‌وه ده‌ڵێت، بۆچی حه‌سانه‌ی سه‌ر ئه‌مانه ھه‌ڵنه‌گیراوه؟! ئێمه‌یش ده‌ڵێین، با ھه‌ڵیبگرین به تۆشه‌وه. حه‌سانه لای ئێوه‌یه. ئێستا په‌رله‌مانتاره‌کانمان له سه‌ر شه‌قامه‌کان به گازه‌وه خه‌ریکن. ئه‌گه‌ر زۆر بوێرن با حه‌سانه‌ی په‌رله‌مانتاران و سه‌رکۆمار ھه‌ڵگرین. به‌ڵام مه‌رجێکمان ھه‌یه. دادپه‌روه‌ری و یه‌کسانیمان ده‌وێت. سه‌رۆکوه‌زیران و سه‌رکۆمار، با بچینه سه‌ر ته‌له‌فزیۆن و گفتوگۆی بیروڕاکانمان بکه‌ین. ده‌ڵێن با ئه‌م سه‌رۆکایه‌تییه بناسین. تا ئێستا نایناسین. که ته‌ماشای کرداره‌کانی ده‌که‌ین، رژێمێکی دیکتاتۆرییه. ئێمه باسی خۆسه‌ری ده‌که‌ین، سنووره‌کانی یاسایی دیاری ده‌که‌ین به‌ڵام په‌لاماری ھه‌ر بیرۆکه‌یه‌ک ده‌درێت که ئێمه پێشنیاری ده‌که‌ین که ده‌ڵێین کوردستان، ته‌ماشای ھه‌ڵوێستی په‌رله‌مان بکه‌ن، قیامه‌ت ھه‌ڵده‌ستێنن."
ده‌میرتاش گوته‌کانی پێشووی ئه‌ردۆغانی وه‌بیرھێنایه‌وه که له رابردوودا ناوی کوردستان ده‌ھێنێت و گوتی: "له‌و رۆژه‌وه ھه‌تا ئه‌مڕۆ مێژوو گۆڕاوه؟ له‌م دوو ساڵه‌دا چی رووی دا؟ که ئێمه باسی خۆبه‌ڕێوه‌بردن و خۆسه‌ریمان کردووه، که‌واته گونجاوترین پێشنیاری مێژووی خۆمان کردووه. خۆ سه‌رۆکایه‌تی له مێژووی ئێمه‌دا نییه. له ده‌سه‌ڵاتی عوسمانی‌دا سیستمی ویلایه‌ت و خۆسه‌ری و سیستمی فیدراسیۆن ھه‌یه. بۆ ئێمه قه‌ده‌غه‌یه باسی ئه‌وانه بکه‌ین به‌ڵام ئازاده باسی سه‌رۆکایه‌تی بکرێت. حهسانهکان ھه‌ڵگرن با پێکه‌وه گفتوگۆ بکه‌ین."
ده‌میرتاش بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی کرد که فشار له‌سه‌ر میدیا ھه‌یه و گوتی: ''کارمه‌ندانی میدیا و به‌رپرسانیشیان پێویسته ئه‌وه له‌به‌رچاو بگرن که ده‌کرێت باجی کاره‌که‌یان بده‌ن. پێویسته خاوه‌ندارێتی له رۆژنامه‌کانی ئۆپۆزسیۆن بکرێت. پێویسته گه‌ل و زه‌حمه‌تکێشان بزانن چۆن خاوه‌ندارێتی له‌م ئۆرگانانه‌ی میدیا ده‌که‌ن. پێویسته ئۆپۆزسیۆن زیاتر پێکه‌وه و ده‌ست له‌ناو ده‌ست بن."
ده‌میرتاش سه‌باره‌ت به گوته‌کانی سه‌رۆکوه‌زیرانی تورکیا ئه‌حمه‌د داودئۆغڵو که رایگه‌یاندبوو 'ناوچه‌ی سووری دیاربه‌کر به‌شێوه‌یه‌ک بنیات ده‌نێینه‌وه که ھاوشێوه‌ی تۆلێدۆ بێت له رووی بیناسازییه‌وه و ھه‌مووان بێن بۆ سه‌یری، رایگه‌یاند: ''تۆلێدۆ ناوچه‌یه‌که که له‌شه‌ڕی ناوخۆدا به‌رگری کردووه. دوای ئه‌وه‌ی که تۆلێدۆ ده‌که‌وێت رژێمی فاشیستیی فرانکۆ دێته سه‌ر حوکم. به‌و پێیه‌ی که تۆلێدۆی وه‌ک نموونه نیشان داوه، وادیاره سه‌رۆکوه‌زیران ده‌یه‌وێت خۆی به فرانکۆ بچوێنێت."
سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاش رایگه‌یاند، ئه‌و رووداوانه‌ی ھاتوونهتهئاراوه له یاسای نێوده‌وڵه‌تیدا تاوانی گه‌وره‌ن و گوتی: "رۆژی دێت، ئه‌و به‌کر بۆزداغه که ئیستا ئێمه وه‌ک تێرۆریست ده‌ناسێنێت و ده‌مانکاته ئامانج، کاتێک ده‌زانن به‌تۆمه‌تی ھاوکاریکردنی رێکخراوه‌کانی تیرۆریستی و حه‌واندنه‌وه‌یان براوه‌ته به‌رده‌م دادگای تاوانی نێوده‌وڵه‌تی. شتێک نییه ناوی مه‌حاڵ بێت. ئه‌و چه‌کانه‌ی که بۆ داعش نێردراون رۆژێک دێت له‌گه‌ڵ به‌ڵگه‌کانیان، ده‌بنه دۆسیه‌ی دادگا."
ده‌میرتاش سه‌باره‌ت به داواکارییه‌که‌ی په‌رله‌مانتاری ئاگری ھه‌ده‌په، له‌یلا زانا بۆ کۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ سه‌رکۆماری تورکیا ره‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند: "ئێمه پێویسته ده‌رگاکانمان به‌ڕووی ئه‌وانه‌دا به‌کراوه‌یی جێبھێڵین که ده‌یانه‌وێت قسه‌مان له‌گه‌ڵ بکه‌ن. بابه‌تی کۆبوونه‌وه‌ی له‌یلا زانا و سه‌رکۆمار ھه‌بوو. داواکارییه‌ک نه‌بوو به‌ناوی پارته‌که‌مانه‌وه بۆ کۆبوونه‌وه به‌ڵام له‌یلا زانا سیاسه‌تمه‌دارێکه که له خه‌می ئاشتیدایه. ده‌توانێت چاوی به سه‌رکۆمار بکه‌وێت، ھیوادارین شتێک له کۆبوونه‌وه‌که سه‌وز بێت. زۆر دڵخۆش نین به‌ڵام پارته‌که‌شمان دژی ئه‌م کۆبوونه‌وه‌یه نییه. وه‌ڵامه‌که‌تان دیت که ده‌بێت سوێند بخواته‌وه و نابێت باسی ھه‌ندێک شت بکات. ئه‌مه ھه‌موو تێگه‌یشتنیانه له دیالۆگ. بۆچی ئه‌گه‌ر که‌سێک سوێند نه‌خوات ناتوانێت باسی ئاشتی بکات. ئه‌وه‌ی که له کۆشکه‌که‌ی تۆدا قسه ده‌کات ھه‌مووی ھه‌ر سوێندی خواردووه. ئایا ئه‌نجوومه‌نه‌کان سوێندیان خواردووه؟ ئه‌وه‌ی که له‌یلا زانا سوێند ده‌خوات یان نا ئه‌وه په‌یوه‌ندی به‌خۆیه‌وه ھه‌یه. ئێمه رێز له بۆچوونی ده‌گرین و به‌ته‌واوه‌تی پشتیوانی ده‌که‌ین. خۆشی ده‌ڵێت که 'من سوێنده‌که‌م به که‌م و کورتی نه‌خواردووه به‌ڵکو به‌زیاده‌وه خواردوومه'، ئێمه دیسان ھه‌ر پشتیوانی ده‌که‌ین."