به پیی هه وال ده ریی ئال‌و به یت(ع) ـ ابنا ـ موه‌فه‌ق ئه‌لڕه‌بیعی له گفتوگۆ له‌گه‌ڵ هه‌واڵده‌ریی "الاتجاه پرس"، زیادیکرد: وته‌ی به‌رپرسانی ئه‌مریکی له‌باره‌ی پاراستنی یه‌کێتی و یه‌کپارچه‌یی له عێراق، درۆیه‌کی ڕوونه، چون ئامانجی سیاسه‌تی ئێستای ئه‌مریکا له عێراق، خوازراو یان نه‌خوازراو دابه‌شکردنی ئه‌م وڵاته‌یه.
ئه‌لڕه‌بیعی ئاماژه‌ی کرد که ڕوانگه‌ی سیاسیی ئه‌مریکا بۆ دابه‌شکردنی عێراق له ساڵی 1991 له کوردستانێ عێراق به دی هات، چونکه له‌و کاته‌دا ناوچه‌یه‌کی هێمن له کوردستان درووست بوو که دوای 20 ساڵ بوو به هه‌رێمی کوردستان که خاوه‌نی سه‌ربه‌خۆیی ڕامیاری، ئابووری و هێمنایه‌تییه.
ئه‌لڕه‌بیعی جه‌ختی کرد که واشنتۆن تێده‌کۆشێت ئه‌م سێناریۆیه له ناوچه‌کانی ڕۆژئاوای عێراقیش جێبه‌جێ بکات.