به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ بەرپرسی لقی چواردەی پارتیی دیموکراتی کوردستان لەموسڵ عیسمەت رەجەب بەئاژانسی ھەواڵی پەیامنێری راگەیاند: بەھۆی بۆردوومانی فرۆکە جەنگیەکانی ھاوپەیمانان وەزیری تەندروستی داعش بەناوی عەدنان کعکول وسێ لەدکتۆرەکان کە لەگەڵی دابوون، کوژران.
عیسمەت رەجەب گوتیشی: رێکخراوی تیرۆرستی داعش دوو خێزانی بەتەواوەتی سەربری کە سێ لەوانە منداڵ بوون لەباشوری موسڵ کە تۆمەتبار کرابوون بەوەی ھاوکاری ھێزە ئەمنییەکان دەکەن و لەکاتی راکردنیان دەستگیرکران و سەربڕان.
بەرپرسی لقی چواردەی پارتیی دیموکراتی کوردستان لەموسڵ روونیشی کردەوە: چەند چەکدارێکی نەناسراو ھێرشیان کردە سەر بەرپرسی حەسبەی داعش لەرۆژئاوای موسڵ بەناوی زوھێر حەدیدی و تەقەیان لێکرد دەست بەجێ گیانی لەدەستدا.