ئیسماعیل بەقایی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، لە وەڵامی پرسیارێک سەبارەت بە زنجیرەیەک دەنگۆ کە لە میدیاکانەوە سەبارەت بە دۆخی دانوستانەکانی ئێران و ئەمریکا بڵاوکراونەتەوە، لەوانەش دەنگۆی کۆبوونەوەی نێوان مەسعوود پزشکیان، سەرۆک کۆماری ئێران و دۆناڵد ترامپ، سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە هەفتەی داهاتوودا، ناڕەزایی لایەنە دانوستانکارەکان لا عومان، کە ئێرانە بۆ دانوستانی ڕاستەوخۆ و هاوشێوەکانی، هەموو ئەم ئیدیعایانەیان بە هەواڵی ساختە و بێ بنەما ناوبرد.
بەقایی جەختی کرد: وەزارەتی دەرەوه به شێوەیەکی شەفاف و پیشەیی و له کاتی خۆیدا زانیاری له سەر چالاکییەکانی دەزگای دیپلۆماسی له نێویاندا دانوستانه ناڕاستەوخۆکانی ئێران و ئەمریکا دەدات.
Your Comment