ڕافائێل گرۆسی بەرپرسی گشتی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی پاگەندەی کرد: ئاستی پیتاندنی ئۆرانیۆم لە ئێران زۆر نیگەرانکەرە و ئەو نیگەرانییەمان بە ئێرانیش راگەیاندووە و ئەوە پێوەندی بە هەڵوێستی سیاسی منەوە نییە و ڕاستییەکە.
گرۆسی وێرای دەربڕینی قسەی سیاسی و ناکارناسانە لە دژی بەرنامەی ئەتۆمی ئێران وتی: داکۆکی ئێمە، ڕوونکردنەوە لەسەر گۆڕانکارییەکانی ئێرانە. پاڵپشتی تەکنیکی و جیدی لە دانوستانەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا زۆر گرینگە. دۆخەکە بە تێپەڕینی کات خراپتریش دەبێت چونکوو تەنانەت لە ئەگەری کاریگەری سیاسی و دیپلۆماتیک، سانتریفیوژەکان هەر چالاکن و پیتاندنی ئۆرانیۆم ڕوو لە زیاد بوونە.
ناوبراو بە بێ ڕەخنە لە هەڕەشەکانی ئیسرائیل و ئەمریکا لە ئێران ، پاگەندەی کرد: کەواتە ئێمە ئەبێ ئەو بابەتە شوێنگیری بکەین ئەگینا ئەوە دەتوانێت ببێتە هۆی پێکدادانێکی سەربازی و ئەوە ئێمەین کە ئەبێ ڕێگری لێبکەین.
بەرپرسی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی پاگەندەی کرد: ئەوەی کە ئێران و ئەمریکا بگەنە ڕێککەوتن زۆر باش و کاریگەرە. ئاڵبەت بە بێ ئێمە ئەو ڕێککەوتنە ناسەقامگیر دەبێت.
گرۆسی وتیشی: ئاژانس لە ئێران چالاکی دەکات بەڵام ئەو ڕوونکارییە کە دەبێ هەمانبێت نیمانە و ئەگەر ڕێککەوتن بکرێت ئێمەش دەگەینە ڕوونکاری.
ناوبراو سەبارەت بە توانایی ئێران بۆ چێ کردنی چەکی ئەتۆمی پاگەندەی کرد: ئێران ئۆرانیۆمی پێویستی بۆ چێ کردنی چەکی ئەتۆمی هەیە. ئەوان چەکی ئەتۆمیان نییە. بەڵام پرسەکە جیدییە. هیچ وڵاتێکی دیکە کە چەکی ئەتۆمی نییە وەکوو ئێران هەڵسوکەوت ناکات.
342/
Your Comment