٢٥ نیسان ٢٠٢٥ - ٢٣:٢٨
Source: Mehrnews
ئەبووبەشار کوژرا

سەرچاوە سوورییەکان باسیان لە کوژرانی سەرکردەیەکی دیاری ئەمنیی جۆلانی لە شاری حومسی سووریا کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرچاوە سوورییەکان باسیان لە کوژرانی دوو هێزی جۆلانی لە تێکهەڵچوونی سەختی شەوی ڕابردوو لە حومسی سووریا کردووە.

هێزەکانی جۆلانی لە کاتی تێکهەڵچوون لەگەڵ سەربازێکی پلە باڵای پێشووی سوپای سووریا بە ناوی فەریق عەلی ئەلشەلحوب کوژران.

لەم ململانێیەدا بەرپرسی بەڕێوبەرایەتی ئاسایشی جۆلانی لە شاری حومس کە نازناوی ئەبوبەشار ئەلخەڵ بوو بە سەختی بریندار و کوژرا.

سەرچاوەکانی سەر بە دیمەشق ڕایانگەیاند کە ئەلشەلحوبیش لەو پێکدادانەدا کوژراوە

342/

Your Comment

You are replying to: .
captcha