٢٥ نیسان ٢٠٢٥ - ٢٣:٢٧
Source: Mehrnews
وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە سەر گەمارۆی غەزە هاتە دەنگ

ورەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران درێژەی گەماۆی غەزە و هێرشی زایۆنییەکان بۆ سەر ئاوارەکانی بە جەنایەتی جەنگی زانی و خوازیاری هەڵمەتی جیهانی بۆ دادگایی سەرکردەکانی ئەو ڕژیمە بوو.

  ئیسماعیل بەقایی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، وێڕای وەسف‌کردنی ئێران درێژەی گەماۆی غەزە و هێرشی زایۆنییەکان بۆ سەر ئاوارەکانی بە جەنایەتی جەنگی، ڕەخنەی لە پەسیڤ‌بوونی ئەنجومەنی ئاسایشی ڕێکخروای نەتەوە یەکگرتووەکان هەمبەر بەو جەنایەتانە گرت و وتی: ئەمریکا و هەندێک وڵاتی ئەورووپی بە پێدانی یارمەتیی چەک و چۆڵ بەو ڕژیمە، هاوبەشی جەنایەتەکانین.

بەقایی هەروەها درێژەی پێشێل‌كردنی ئاشکرای ئاگربڕ لە لایەن ڕژیمی زایۆنی لە لوبنان، دەستدرێژیی بۆ سەر سەروەری و تەواوەتی سەرزەوینی ئەو وڵاتە، بوردومانی ئاسمانی و درۆنی و تیرۆری چالاکانی سیاسی و کۆمەڵایەتیی بە توندی ئیدانە کرد و هەمدیسان جەختی لە بەرپرسایەتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان و دەستبەرکەرانی ڕێککەوتنی ئاگربڕ بۆ وەستاندنی جەنایەت و دەستدرێژییەکان کرد.

342/

Your Comment

You are replying to: .
captcha