٩ نیسان ٢٠٢٥ - ٢٣:٣١
Source: Mehrnews
بارزانی هۆشداریی لە سەرهەڵدانی قەیرانێکی گەورە لە ناوچەکە دەدات

مەسعود بارزانی پەیامێکی ئاراستەی پارتی و یەکێتی کرد و رایگەیاند، دەبێت پارتی و یەکێتی پەلە بکەن لە پێکهێنانی کابینەی حکومەتی هەرێمی کوردستان.

  لە وتارێکدا لە 17یەمین پێشانگەی نێودەوڵەتیی هەولێر، مەسعوود بارزانی سەرۆکی پارتی وتی: هەموو ئەوانەی کورسییان بەدەستهێناوە، هەر لایەنێک بەپێی قەبارەی خۆی، هەموو پێکەوە کابینەیەک دروست بکەین، با ئۆپۆزیسیۆن هەبێت، بەڵام بۆ ئەوە بێت رێگەی باشتر پیشانی کابینە و حکوومەت و پەرلەمان بدات، با لاپەڕەیەکی تازە بکرێتەوە، داوا لە هەموو لایەنەکان دەکەم بەشداری کابینەی حکوومەت بن.

بارزنی وتیشی: بەرپرسیارێتیی هەرە گەورەی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەت دەکەوێتە ئەستۆی پارتی و یەکێتی و ئێستا هەنگاوی باشیان ناوە، بەڵام هێشتا ماوە، دەبێت هەرچی زووترە کارەکانیان تەواو بکەن و کابینەکە دروستبکرێت، چونکە وەکوو دەبینین دەوروبەری ئێمە و لە هەموو جیهانیشدا قەیرانی گەورە روویداوە و رەنگە قەیرانی گەورەتریش بەڕێگەوە بێت.. بۆیە تەنیا مەرجی سەرکەوتنی کورد، یەکگرتنی کوردە، کورد و کوردستانی.

ئامادەیی خۆی دەربڕی کە بۆ ئەو مەبەستە هەرچی لە توانایدا بێت دەیکات و داوای لە پارتی و یەکێتی کرد، پەلە بکەن لە دروستکردنی کابینەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان.

342/

Your Comment

You are replying to: .
captcha