١٧ ئازار ٢٠٢٥ - ٢٣:٤٧
Source: Mehrnews
حوکمی سێدارە بۆ تاوانباری دۆسیەی کچە بۆکانیەکە دەرکرا

سەرۆکی دادوەری پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا دەرکردنی حوکمی لەسێدارەدانی بۆ تۆمەتباری سەرەکی دۆسیەی "نیان"، کچە شەش ساڵانەکەی خەڵکی بۆکانی ڕاگەیاند.

،ناسر عەتاباتی لەم پێوەندییەدا ڕایگەیاند: بەفرانباری ئەمساڵ هەواڵی دەستدرێژی بۆسەر کچێکی شەش یاڵانی خەڵکی بۆکان، بڵاو بووەوە کە چەند کەس هاوپەیوەند بەم بابەتە دەستبەسەر کران.

وتیشی: ئەو کچە منداڵە لە لایەن کوڕێکەوە دەستدرێژی کرایە سەر کە خوشکی کوڕەکە پەیوەندی خراپی لەگەڵ باوکی ئەو کچە منداڵە بووە.

ئەو کچە منداڵە دوای چەندجارێک دەستدرێژی کرانە سەر لە لایەن کوڕەکەوە کوژرابوو.

دایکی کوڕەکە و خوشکەکەی کە پەیوەندی لەگەڵ باوکی ئەو منداڵە بووە و باوکەکەش هەر کامە و 15 ساڵ زیندانیان بۆ دەرچووە.

342/

Your Comment

You are replying to: .
captcha