٢٨ شوبات ٢٠٢٥ - ١٧:٤٦
ئەمریکا پەیامی ئاشتیی عەبدوڵڵا ئۆجەلانی نرخاند

کۆشکی سپی وێڕای نرخاندنی پەیامی عەبدوڵڵا ئۆجەلان، هیوای خواست کە ئەم پەیامە ئاشتی یەکجاریی بەدواوە بێت.

  برایان هیوز وتەبێژی ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانی ئەمریکا ڕایگەیاند: کۆشکی سپی پێشوازی دەکات لە پەیامی عەبدوڵڵا ئۆجەلان بۆ چەکدانانی پەکەکە.

ڕاشیگەیاند: ئەمە گۆڕانکارییەکی گرنگە و ئێمە هیوادارین ئەم بابەتە ببێتە هۆی هێوربوونەوەی هەڵوێستی تورکیای هاوپەیمانمان هەمبەر بە هاوبەشانی ئەمریکا لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا.

وتیشی: لەو بڕوایەداین کە ئەم گۆڕانکارییە یارمەتیی چەسپانی ئاشتی لە ناوچەدا دەدا.

342/