٢ کانونی یەکەم ٢٠٢٤ - ١٩:٢٢
فەرماندەی تیرۆریستان لە حەلەب کوژرا

میدیاکان باسیان لە گیانلەدەستدانی فەرماندەی سەربازی تاقمی تیرۆریستی فەیلەقی شام لە شاری حەلەب کردووە.

  لانیکەم سێ لەو توخمانە لە کاتی تێکهەڵچوونی نێوان توخمە تیرۆریستییەکان و هێزە ئەمنییەکانی گەڕەکی شێخ مەقسوود کە دەکەوێتە شاری حەلەب لە باکووری سووریا کوژراون.

بەگوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، شەڕ و پێکدادانی توند لە نێوان لایەنە ئاماژەپێکراوەکان ڕوویداوە و دەرکەوتووە کە عەلی ئەلحەمۆ بە نازناوی ئەبو هیلال، فەرماندەی سەربازیی ئەو گرووپەی ناسراو بە فیلەقی شام، لەگەڵ ئەبوزەید تەلمانس و یوسف فەرهود کوژراون .

پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە بە سەدان تیرۆریست لە ئۆپەراسیۆنە ئاسمانییەکانی شەڕڤانانی ڕووسیا و سووریا کوژراون.

342/