١٨ تشرینی دووەم ٢٠٢٤ - ١٨:٢٧
Mehrnews

وەزیری دەرەوەی ئێران لە کاردانەوە بە دەنگۆی دیداری نوێنەری ئێران لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لەگەڵ ئیلۆن ماسک، وتی: سیاسەتی دەرەوە شوێنی پێشداوەری نییە.

  سەید عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران لە کاردانەوە بە دەنگۆی دیداری نوێنەری ئێران لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لەگەڵ ئیلۆن ماسک، لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئیکسدا نووسی: سازدانی دەنگۆی دیدار لەگەڵ ئیلان ماسک نیشانی دا هەڵویستگرتنە ناسیارییەکان چۆن داوەرییەکان بەلاڕێدا دەبەن.

ڕاشیگەیاند: سیاسەتی دەرەوە شوێنی پێشداوەری نییە. واقیع‌بینی واتە داوەری بەپێی بەڵگەکان. کاتێک شتێک ڕووی نەداوە، چ حەزمان لێ بێت یان نا، چ ڕوودانەکەی دروست بێت چ هەڵە، کاتێ ڕووی نەداوە دەبێ ڕەت کرێتەوە. سیاسەتی بێدەنگی و گومانیش لە بابەتێکدا کە داهێنانی بەدەستی لایەنی بەرامبەرە، هەڵەیەکی ناشیکارانەیە و یاری لە گۆڕەپانی ئەوە".

342/