ئیسماعیل بەقایی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، سەبارەت بەو بانگەشەیەی کە لە بەشێک لە میدیاکانی ئەمریکا سەبارەت بە دیداری ئیلۆن ماسک لەگەڵ نوێنەری هەمیشەیی کۆماری ئیسلامی ئێران لە نیویۆرک خراوەتەڕوو، وتی: ئەم بابەتە ڕاست نییە.
لە هەمان کاتدا بە توندی دیدارێکی لەو شێوەیەی ڕەتکردەوە و سەرسووڕمانی خۆی دەربڕی لە ڕووماڵکردنی میدیای ئەمریکی لەم بارەیەوە.
بەقایی وتی: ئەو کەشەی کە میدیای ئەمریکی بە هۆی ئەم هەواڵەوە دروستی کردووە سەیرە.
342/