١٥ تشرینی دووەم ٢٠٢٤ - ١٩:١٨
لاریجانی و بەشار ئەسەد دیداریان کرد

ڕاسپێردراوی تایبەتی ڕێبەری ئێران لە میانەی سەفەری بۆ سووریا لەگەڵ سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە دیداری و گفتوگۆی کرد.

  عەلی لاریجانی ڕاسپێردراوی تایبەتی ڕێبەری ئێران کە ئەوڕۆ پێنج‌شەممە لە سەرووی وەفدێکی یاوەری سەردانی سووریای کردبوو، لەگەڵ بەشار ئەسەد سەرۆک کۆماری سووریا دیدار و گفتوگۆی کرد.

لەو دیدارەدا لایەنەکان وێڕای گفتوگۆ لەبارەی پێوەندیی دووقۆڵی و ڕێگەکانی تۆکمەکردنی پێوەندییەکانی دوو وڵات، باسیان لە تەشەنەی ناکۆکییەکانی ناوچە و دەستدرێژییەکانی ڕژیمی زایۆنی بۆ سەر فەلەستین و لوبنان و زەروورەتی وەستاندنی ئەو جەنایەتانە کرد.

342/