١٣ ئەیلوول ٢٠٢٤ - ٢٠:٥٢
هەڵمەتی جیهانی "علی حب النبی" دەستی پێکرد

هەڵمەتی نێونەتەوەیی "علی حب النبی" بەبۆنەی هەفتەی یەکگرتوویی، وێڕای شەپۆلێک لە خۆشەویستی لە سەرتاسەری جیهان دەستی پێکرد.

 بەبۆنەی هەفتەی یەکگرتوویی، هەڵمەتی نێونەتەوەیی "علی حب النبی" بە مەبەستی پەرەدان بە فەرهەنگی خێرات و خۆشەویستیی پێغەمبەر(س‌خ) دەستی پێکرد.

لەم هەڵمەتە سەرتاسەرییەدا، کەسانێک لە سەرتاسەری جیهان بۆ ئەنجامدانی کاری خێرخوازانە، خۆشەویستی و ڕێزی خۆی بە پێغەمبەری خۆشەویستییەکان نیشان دەدا. بەشداربووان بە بڵاوکردنەوەی پۆستگەلێک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، باسی هەنگاوی خێرخوازانە و هۆکاری ئەنجامدانی دەکەن و بەمکارە هەلێک دەرەخسێنن بۆ یەکگرتوویی و یەکڕیزی جیهانی بەپێی بایەخگەلی مرۆیی و ئیسلامی.

342/