١٢ ئاب ٢٠٢٤ - ١٥:١٨
ئێرە شوێنی لەبەرکردنی قورئانە

لە شاری سنە بە کردنەوەی دارولحیفزی شەوانەڕۆژی، تازەلاوان خەریکی لەبەر کردنی قورئانن.

 دارولحیفزی ئیمام جەزەری سنە ئەمڕۆکە یەکێک لە ناوەندە پسپۆڕییەکانی لەبەرکردنی قورئان لە پارێزگای کوردستانە کە عاشقانی قورئانی زۆری پەروەردە کردووە.

سەعدی خانی خوێندکاری کارناسی باڵای حەسێبداری زانکۆی کوردستان و ئەندازیاری مادەکانی زانکۆی بووعەلی سینا لە گفتوگۆ لەگەڵ هەواڵنێری مێهر وتی: لەم دواییەدا ڕێگا و شێوەی ژیانی لە ڕێگای قورئان دۆزیوەتەوە و دەستی کردووە بە لەبەرکردنی قورئان .

ناوبراو وتی: من لە شاری دیواندەرە بووم بەڵام بەداخەوە هیچ جێگایەک بۆ لەبەرکردنی قورئان نەبوو و خودا پشتیوانیم بوو و ئێستا لە سنە خەریکی لەبەرکردنی قورئان بە شێوەی لێزانیم.

لاوان تەجا تەمەن 13 ساڵ خەڵکی مەریوان یەکێکی دیکە لە هۆگرانی لەبەرکردنی قورئانە کە لە دارولحیفزی شارۆچکەی پەردیسی سنە خەریکی لەبەر کردنی قورئانە و تا ئیستا 20 جوزئی لەبەر کردووە.

342/