پێشانگای "کورده‌کان: دابوونه‌ریت و مۆدێرنیته" Kurds: traditions and modernity له گالێری هونه‌ری هاوچه‌رخی "تریپتیچ" Triptych بە ناوه‌رۆکی هونه‌ریی ئێستای کورده‌کان و به ئاماده‌بوونی به‌رهه‌می هونه‌رمه‌ندانی ناوداری کورد؛ به ناونیشانی به‌شێک له سێیەمین خولی فێستیڤاڵی فیلمی کوردی "مۆسکۆ" Moscow له شاری مۆسکۆ لە وڵاتی فیدڕاسیۆنی ڕووسیا بەڕێوەچوو و میوانداریی هۆگرانی هونه‌ره شێوه‌کارییه‌کان بوو.
له‌م ڕووداوه هونه‌رییه‌دا کۆمه‌ڵێک به‌رهه‌م به شێوازیی زۆر جیاواز و به ته‌کنیکی جۆراوجۆر خرایه به‌ر دیدی هۆگرانه‌وه که نیشانده‌ری جۆراوجۆری که‌لتووری خه‌ڵکی کورده.
ئه‌م پێشانگایه به ئاماده‌بوونی "کەرەم گەردەن زەری" Kerem Gerdenzeri سه‌رۆکی فێستیڤاڵی فیلمی کوردی "مۆسکۆ"، ئاوازدانەر و گۆرانیبێژی ناوداری کوردیی دانیشتووی وڵاتی ڕووسیا، خاتوو "ئینا تجۆوا" Inna Tejoeva به‌رپرسی گالێری هونه‌ری هاوچه‌رخی "تریپتیچ" Triptych، "حه‌مه‌ی حه‌مه سه‌عید" وه‌زیری ڕۆشنبیری و لاوانی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان، خاتوو "ڤیکتۆریا شیشکۆڤا" Victoria Shishkova له به‌رپرسانی سه‌ره‌کی گالێری هونه‌ری هاوچه‌رخی "تریپتیچ"، خاتوو "گولیزەر گەردەن زەری" Gulizer Gerdenzeri به‌رپرسی فێستیڤاڵی فیلمی کوردی "مۆسکۆ"، لێژنه‌یه‌کی باڵا له وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری و لاوانی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و هه‌روه‌ها هونه‌رمه‌ندانی ئاماده‌بوو کرایه‌وه.
له ڕۆژانی به‌ڕێوه‌چوونی ئه‌م گالێرییه‌دا؛ "بێهرووز قوبادی" ده‌رهێنه‌ری فیلمی سینه‌مایی "٥ کیلۆ گوێز" Kilos of Walnuts 5 به هاوڕێیه‌تی له‌گه‌ڵ "محه‌مه‌د نووری" و "تیما ته‌قی زاده" ئه‌کته‌ره سه‌ره‌کییه‌کانی ئه‌م به‌رهه‌مه سینه‌ماییه، "بیلال کورکۆت" Bilal Korkut ده‌رهێنه‌ری فیلمی سینه‌مایی "بۆشاییه‌ک له دیوار" The hole in the Wall، "ئه‌میر غوڵامی" دادوه‌ری به‌شی پێشبڕکێی "کورته فیلمی چیرۆکی"، "فه‌رید ئیلهامی" ده‌رهێنه‌ری به‌ڵگه‌فیلمی بڵیندی "ته‌میره" Tamira، گۆرانیبێژ، ئاوازدانه‌ر، توێژه‌ر و ژه‌نیاری ته‌نبوور و هه‌روه‌ها "سه‌عید ئیمامی" ژه‌نیاری ده‌ف تیایدا ئاماده بوون.
له‌م پێشانگایه‌دا، به‌رهه‌مه‌کانی "ته‌یمۆراز ڕاشۆیف" Teimuraz Rashoev هونه‌رمه‌ندی به‌رچاو له چوارچێوه‌ی کارگه‌ی خوڵقێنه‌ری ز.ک. تسێرێتلی Z. K. Tsereteli، په‌یکه‌رتاشی، هونه‌ره‌کانی ویترای و موعه‌ڕه‌ق پێشکه‌ش کرا. بێجگه له‌وانه، بینه‌ران له‌وێی له‌گه‌ڵ به‌رهه‌مه‌کانی "ڕۆزا ئۆزمانیان" Roza Ozmanyan ئاشنا بوون که نموونه‌یه‌که‌ی سه‌رکه‌وتووه له هونه‌ری ئاسایی به‌ڵام به کوالیته و به پێز و به ناوه‌رۆک.
به که‌ڵک وه‌رگرتن له به‌رهه‌می هونه‌رمه‌ندان "ده‌یڤید پیرۆزی" David Pirozi و "کۆڵی خان" Koli Khan ده‌توانین بۆمان ده‌ربکه‌وێت که چۆن یه‌ک ڕیز هونه‌رمه‌ندی داهێنه‌ر له دایک ده‌بن و ته‌کنیکی هونه‌ریی له جیلێکه‌وه بۆ جیلێکی دیکه ده‌گوازرێته‌وه.
١٣ تشرینی دووەم ٢٠٢٣ - ١٩:٥٨
News ID: 1411286
پێشانگای "کورده‌کان: دابوونه‌ریت و مۆدێرنیته" له گالێری "تریپتیچ"ی مۆسکۆ بەڕێوەچوو.