١٧ تشرینی یەکەم ٢٠٢٣ - ١٥:٠٧
جیهان دڕندەیی ئیسرائیل بە چاوی خۆی دەبینێت

وتەبێژی دەوڵەت بە وتنی ئەوەی کە جیهان دڕندەیی ئیسرائیل لە غەززە دەبینێت، جەختی کرد : چاوەڕوانی دەکرا ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان ڕێگری بکەن لە جەنایەتی جەنگی لە دژی گەلی ستەملێکراوی فەلەستین.

 عەلی بەهادوری جەهرومی وتەبێژی دەوڵەت لە کۆنگرەی ڕۆژنامەڤانیدا بە ئاماژە بە جەنایەتەکانی ئیسرائیل لە غەززە ڕایگەیاند: لەم ڕۆژانەدا هێرشی جەنایەتکاران و نامرۆڤانەی ڕژێمی زایۆنی لە غەززە دەبینین و بەدڵنیاییەوە مێژوو لە ئەو بارەوە دادوەری دەکات.

وتەبێژی دەوڵەت زیادی کرد: ئەو وڵاتانەی کە پاگەندەی مافی مرۆڤ دەکەن لە بەرانبەر ئەو جەنایەتە بێدەنگ بوون و بە ناردنی جۆرەکانی یارمەتی سەربازی و دارایی بۆ ئیسرائیل لە جەنایەتەکانی ئەو ڕژێمە هاوبەشن.

ناوبراو وتیشی: هیچ کات بیرمان نەدەکردەوە کە ڕژێم ئاو، خۆراک ،کارەبا و وزە بۆ نزیک بە دوو ملیۆن کەس دابخات و بۆمبی فۆسفۆری لە نەخۆشخانەکان بەکار بهێنێت.

بەهادوری جەهرومی ڕاشیگەیاند: جیهان دڕندەیی ئەو ڕژێمە دەبینێت و چاوەڕوانی دەکرا ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان ڕێگری بکەن لە جەنایەتی جەنگی لە دژی گەلی ستەملێکراوی فەلەستین و بەدڵنیاییەوە مێژوو لە ئەو بارەوە دادوەری دەکات.

342/