حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی ئێران لە گفتوگۆیەکی تەلەڤیزیۆنیدا وتی: لە سەفەرێکدا کە بۆ ناوچەکە هەمبوو و دیدارێک کە لەگەڵ ڕێبەرانی بەرخۆدان و بەرپرسانی سیاسی ناوچەکە هەمبوو، ئەوان سەرەنج و جەختی تایبەتیان لەسەر ئەو بابەتە بوو کە ئەگەر ڕێکاری سیای بتوانێت بگاتە ئەنجم و لە درێژەی هێنانی ئاسایش بۆ ناوچەکە بێت، دەرفەتێک بۆ ئەو کارە لەبەرچاودەگرن بەڵام لە ئەگەری درێژەی جەنایەتەکانی ئیسرائیل لە دژی دانیشتووانی سڤیلی غەززە هەر ئەگەرێکی دیکەش لە ئارادایە.
ناوبراو زیادی کرد: ئێمە لە ئەو دیدارانەدا گەییشتینە ئەو ئانجامە کە ئەگەر ئەو هەلە سنووردار و بەرنامەیە کە خراوەتە بەر دەستی نەتەوەیەکگرتووەکان و بەرپرسانی سیاسی لە چەند کاتژمێری داهاتوودا کەڵکی لێوەرنەگیردرێت، ئەگەر کردنەوەی بەرەی نوێی شەڕ لە دژی ئیسرائیل حاشاهەڵنگرە.
ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وتیشی: ئەمریکا پەیامی داوەتە ئێمە ەکوو وڵاتی ئێران و جەختیان لەسەر پەرەنەسەندنی شەڕ بوو. ئێمەش لە وەڵامدا دەیڵێین کە بە دوای شەڕەوە نین بەڵام دانبەخۆدانان یەک لایەنە ناکرێت.
342/