١٩ ئاب ٢٠٢٣ - ٢٠:٤٨
نەسروڵڵا ڕکابەرێکی جیدییە و نابێت لە بیر بکرێت

بەرپرسێکی ئەمنی ئیسرائیل جارێکی دیکە بە دەربڕینی نیگەرانی لە کەسایەتی و دزەی کاریگەری نەسروڵڵا لە نیو ڕای گشتی ئیسرائیل لە گفتوگۆی تەلەڤیزیۆنی دانی پێدانا کە نەسروڵڵا ڕکابەرێکی کۆنترۆڵ نەکراوە.

جێگری دەزگای هەواڵگری و ئاسایشی ناوخۆیی ئیسرائیل ، شاباک، لە گفتوگۆیەکی تەلەڤیزیۆنیدا دانی پێدانا کە حەسەن نەسروڵڵا کەسایەتییەکی بەهێز و دزەکەرە و ئەبێ بە سەرەنجەوە چاو لە قسە و هەڵوێستەکانی ناوبراو بدرێت و بە پێی ئەوە کاردانەوە بنوێنین.

هەواڵەری مەیادین ڕاپۆرتی دا کە ئیتان بێن داوید لە گفتوگۆ لەگەڵ کەناڵی 13 ڕایگەیاندووە کە نەسروڵڵا ڕکابەرێکی دژوارە بۆ ئیسرائیل و ناتوانین هێزی ئەو بە کەم بزانین .

342/