٢٣ ئازار ٢٠٢٣ - ١٣:٥٨
دیدار و ڕاوێژی «کەمال خەرازی» لەگەڵ «سەید حەسەن نەسروڵڵا»

سەرۆکی ئەنجومەنی ستراتژیای پەیوەندییەکانی دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لەگەڵ ئەمینداری گشتیی حیزبوڵڵای لوبنان دیدار و ڕاوێژی کرد.

«سەیید کەمال خەڕازی» سەرۆکی ئەنجومەنی ستراتژیای پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئێران کە لە چوارچێوەی شاندێکدا سەردانی لوبنانی کرد، لەگەڵ «سەیید حەسەن نەسروڵڵا» ئەمینداری گشتیی حیزبوڵڵا کۆبووەوە و بیروڕای لەبارەی دوایین پێشهاتە سیاسییەکانی ناوچەکە ئاڵوگۆڕ کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، «سەیید عەباس عەراقچی» و باڵوێزی ئێران لە بەیرووتیش لەم دیدارەدا ئامادە بوون.

«خەرازی» پێشتر لەگەڵ بەرپرسانی دیکەی لوبنان ، لەوانە «نەبیە بڕڕی» سەرۆکی پەرلەمانی ئەم وڵاتەش دیدارو وتووێژی کردبوو.

342/