سەرچاوە خۆجێییەکان لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا شەوی یەکشەممە وایان بڵاو کردەوە کە دوو بنکەی لەشکریانی ئەمریکی لەم ناوچەیە کە یەکێکیان دەکەوێتە نزیک کێڵگەی نەوتی «ئەلعومەر» و ئەوی دیکەیان لە نزیک کێڵگەی گازی «کۆنیکۆ»یە بە هێرشی ڕۆکێت کراونەتە ئامانج.
ئاژانسی هەواڵدەریی سپۆتنیکیش ڕایگەیاندووە کە سێ موشەک بەر بنکەی «ئەلعومەر» کەوتووە و ئاگری گرتووە.
بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لە سووریا پێشتریش گەلێکچەندین جار کراونەتە ئامانجی هێرشی موشەک و ڕۆکێت.
حکومەت و گەلی سوریا گەلێک جار ناڕەزایەتی خۆیانیان بەرامبەر داگیرکرانی ئەم وڵاتە لە لایەن سوپای ئەمریکاوە دەربڕیوە.
سوپای ئەمریکا پاڵپشتی میلیشیاکانی ناوچەکانی باکورو باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریا دەکات و بەتایبەت ڕێگە بە تاڵان کردنی سەرچاوەکانی وزەی ئەم وڵاتە دەدات.
342/