بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژی هەینیی هەواڵدەریی میهر بە گێڕانەوە لە گومرگی کۆماری ئیسلامی ئێران، قەبارەی هاوردەکردنی ئەم وڵاتە لە ماوەی دە مانگی ڕابردوودا ٣١ میلیۆن تۆن بووە بە بەهای ٤٨ ملیار و ٥٠٠ میلیارد دۆلار کە ئەمەش بە ڕێژەی ٧.٦ لە سەد لە کێشدا کەمی کردووەو لە ڕووی بەھاشەوە ١٦.٨٦ بەرزبوونەوە بە خۆیەوە دەبینێت بە بەراورد بە هەمان ماوە لە ساڵی پێشوو.
گەورەترین وڵاتانی ئامانجی هەناردەکردنەکەش لەم ماوەیەدا چین، عێراق، تورکیا، ئیمارات و هیندستان بوونە.
ھەروەھا ترانزێت و گواستنەوەی دەرەکیی ئێران لە ماوەی ١٠ مانگی ڕابردوودا گەیشتووەتە ١١ میلیۆن تۆن کە بە بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی ڕابردوو بە ڕێژەی ٧.٤٣ لەسەد گەشەی کردووە.
342/