سەرچاوەیەکی ئەمنی بڵاویکردەوە، تەنکەرێکی غاز کە لە گەراژێک لە نزیک چایخانەیەکی قەزای ئەلبنوک وەستابوو، بە هۆکارێکی نادیار تەقیوەتەوە.
بەگوێرەی ئەم سەرچاوەیە،دەستبەجێ دوای ڕووداوەکە شارەزایانی بواری تەقەمەنی گەییشتنە شوێنەکە و لێکۆڵینەوە لە هۆکاری تەقینەوەکە دەستی پێکرا بۆ ئەوەی بزانن ئایا ڕووداوەکە بەهۆی کەموکوڕییەکی تەکنیکییەوە بووە یان تەقەمەنی لە ژێر تانکەرەکەدا جێگیر کراوە.
ھەریەک لە «محەمەد شیاع ئەلسودانی » سەرۆک وەزیران و فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق و ، «عەبدولئەمیر ئەلشەمەری»وەزیری ناوخۆی عێراق ئامادەی شوێنی تەقینەوەکە بوون.
ھاوکات، «ئەحمەد سەلیم» فەرماندەی ئۆپەراسیۆنی بەغدا ڕەتیکردەوە هیچ پاڵنەرێکی تیرۆریستی لەم تەقینەوەیەدا هەبووبێت و دەشڵێت: هۆکاری تەقینەوەی تانکەرەکە تەکنیکی بووە نەک تیرۆریستی.
342/