لەم ھێرشە تیرۆریستیەدا ژمارەیەک لە کارمەندانی پۆلیس و رێبواران برینداربوون و گواسترانەوە بۆ نەخۆشخانەکانی زاهیدان.
وەک باسی دەکرێت، کەسانی چەکدار لە کاتی دەستڕێژکردن لە بنکەی پۆلیس، ژمارەیەک کۆکتێل مۆلۆتۆڤیان بەرەو بنکەی پۆلی ھاویشت.
ئەنجومەنی دابین کردنی ئاسایشتی پارێزگای سیستان و بەلوچستان ئاگادارییەکی بڵاوکردووەتەوەو ڕایگەیاندووە: کەسانێک بە تەمابوون بە تەقەکردن دۆخی شارەکە نائارام بکەن کە لە سای لە سەرھەست بوون و کاردانەوەی دەستبەجێی ھێزەکانی ئاسایشت و پۆلیس دۆخەکە کۆنترۆڵ کرایەوە.
لەم ڕاگەیاندنەدا داوا لە خەڵک کراوە کە ھاوکات لەگەڵ پاراستنی ئارامیی خۆیان لە شوێن و جێگا قەرەباڵغەکان دوور بکەونەوە.
342/