بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - شایەتحاڵان وێڕای پشتڕاست کردنەوەی تەقینەوەکەی نیوەڕۆی ئەمڕۆ ھەینی لە مزگەوتی شارستانی ئیمام ساحەب ویلایەتی قەندوز وتیان: ھەتا ئێستا ٣٠ کوژراوو برینداری ئەم ڕووداوە گوێزراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە.
تالیبان ھەتا ئێستا لەم بارەیەوە ھیچ بیروڕایەکی دەرنەبڕیوە. ئەم لە کاتێکدایە کە ڕۆژی ڕابردووش تەقینەوەی ترۆمبیلێک لە نزیکی فڕگەی قەندوز و لە بەردەم بازگەیەکی تالیبان کوژران و بریندار بوونی ١٧ کەسی لێ کەوتەوە.
ناوچە جۆربەجۆرەکانی ئەفغانستان دوێنێ پێنج شەممە شایەتی تەقینەوەی جۆربەجۆرو خوێناوی بوو بە تایبەت لە ناوەندە شێعەنشینەکان.
342/