بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - بەڕێزیان رۆژی یەکشەممە لە یەکەم رۆژی مانگی موبارەکی رەمەزان لە کۆڕی نورانیی ئونس لە گەڵ قورئان ، ئامادەبوون لە میوانیی گەورەی خوای گەڕاندەوە بۆ ھەوڵ وھیممەتی مرۆڤ بۆ وەرگیرانی بانگێشتنی کردگار و بە ئاماژە بە بەرەکات و دەرفەتەکانی مانگی موبارەکی رەمەزان فەرموویشی : ئەم نیعمەتانە دەرفەتێکی بێ وێنەن بۆنزیکبوونەوە لە کردگار کەواتە دەبێ بە خشوع و خزووع لە خواوەندمان بوێ سود لەم دەرفەتە وەربگرین و دووری لە گوناە بکەین .
ئایەتوڵڵا خامنەیی بە دەربڕینی رەزامەندیی لە زۆربوونی قاریانی ھەڵکەوتە و دەنگخۆشی ئێران ، ئەم نیعمەتەی گەڕاندەوە بۆ شۆڕشی ئسلامیی و فەرمووی : ئەمڕۆکە قاریانی ئێرانی ، لە زۆرێک لە قاریانی وڵاتانی دیکە کە تەنانەت ھەندێ جار وەک ئوستاد دێنە ئێران ، شازتر و باشتر تیلاوەت دەکەن کە ئەم راستیە ، جێی شانازیە .
342/