بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - بە گێڕانەوە لە میدیاکانی عێراق، «جاسم به‌یاتی» سه‌رۆکی فراکسیۆنی ده‌وڵه‌تی یاسا له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایگه‌یاند، ئه‌و ده‌ستپێشخه‌رییه‌ی که «نووری مالیکی» بۆ ده‌رچوون له قه‌یرانی سیاسی ئاراستەی کردووه، به‌تایبه‌تی دوای ئه‌وه‌ی بۆ جاری سێھه‌م هاوپه‌یمانیی سێقۆڵی له تێپه‌ڕاندنی سه‌رۆک کۆمار شکستیان ھێنا، ئامانجەکەی ئه‌وه‌یه که ڕێگه به‌و که‌سانه بدرێت وا ده‌یانه‌وێت به‌شداری حکومه‌ت بکه‌ن به‌پێی قه‌باره‌ی کورسیه‌کانیان له په‌رله‌مان.
له‌په‌یامێکیشدا بۆ «موقته‌دا سه‌در» جاسم به‌یاتی وتی: بە پێی ئەوەی وا ھاوپەیمانییەکەمان پێی گەیشتووە ده‌بێت رابه‌ری ره‌وتی سه‌در له دوو بژارده یه‌کێکیان هه‌ڵبژێرێت، چونکه بژارده‌ی سێھه‌م بوونی نییه، یان به‌شداری له پێکهێنانی حکومه‌ت دەکات، یان دەچێته به‌ره‌ی ئۆپۆزسیۆنەوە.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شکرد، ناکرێت به‌رده‌وام بین له په‌کخستنی پرۆسه‌ی سیاسی و به‌وهۆیه‌وه پێکهێنانی حکومه‌ت به نادیاری بهێڵینه‌وه.
جێگای ئاماژەیە دوای شکستهێنانی کۆبونه‌وه‌که‌ی تایبه‌ت به‌هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆک کۆمار لە پەرلەمان، «موقته‌دا سه‌در»، رابه‌ری ره‌وتی سه‌در له په‌یامێکدا رایگه‌یاند: به‌هیچ شێوه‌یه‌ک له‌گه‌ڵتان رێک ناکه‌وم، چونکه حکومه‌تی پشک پشکێنه به واتای کۆتایی وڵاته و به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ک ئه‌و هه‌وڵانه بۆ پێکهێنانی حکومه‌تی پشک پشکێنه، ره‌ت دەکەمەوە.
342/