٢ شوبات ٢٠٢٢ - ١٨:٣٦
تاریق حەرب یاساناسی عێراقی کۆچی دوایی کرد

بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە «تاریق حەرب» پارێزکاری ھەڵکەوتەو پیاوی یاسای عێراق لە تەمەنی ٧٨ ساڵی دا کۆچی دوایی کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - بە گێڕانەوە لە میدیاکانی عێراق بەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممە کاتژمێر ٨ و ٣٠ خولەک «تاریق حەرب» یاساناسی ‏دیاری عێراقی لە بەر جەڵتەی دڵ كۆچی دوایی كرد.‏

«زیاد تاریق»، کوڕی «تاریق حەرب» لە هەژماری تایبەتی ئەو یاساناسە لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ‏فەیسبووک ڕایگەیاند: بەیانیی ئەمڕۆ باوکم لە تەمەنی ٧٨ ساڵیدا لە ماڵەکەی ‏خۆی لە ناوچەی کازمیەی بەغدا کۆچی دوایی کرد.‏

ئاماژەی بەوەش کردووە، تەرمی ناوبراو هەر لە کازمیە بە خاک دەسپێردرێت.‏

«تاریق حەرب» لە ساڵی ١٩٤٥ لە شاری بەغدا لە دایک بووە، نووسەر و یاساناسێکی دیاری ‏عێراقی بووە و بەردەوام لەبارەی پرسە دەستووری و یاساییەكانی عێراق قسەی هەبووە.‏

342/