بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - بانکی ناوەندیی عێراق ئەمڕۆ چوارشەممە لە بەیاننامەیەک دا ڕایگەیاند: ئەم وڵاتە زیانباییە ۵۲/۴ میلیارد دۆلارییەکەی پەسەند کراوی ڕێکخراوەی نەتەوەکان بۆ کوێتی لە بەر شەڕەکەی کەنداوی فارس بە تەواوی بژاردووە.
لە بەیاننامەی بانکی ناوەندیی عێراق دا ھاتووە: دواین وەجبەی زیانباییەکەی عێراق بۆ کوێت کە ٤٤ ملوێن دۆلار بوو درایە دەوڵەتی کوێت.
بانکی ناوەندیی عێراق ئەوەشی ڕاگەیاندووە کە، ھیوای ئەوە دەکرێت کە بزێردرانی تۆکمەوتەواوی ئەو زیانباییە یارمەتیی تێکەڵ بوونەوەی سیستێمی بانکیی عێراق بە سیستێمی بانکی جیھانی بدات.
342/