٢١ کانونی یەکەم ٢٠٢١ - ١٢:٤٨
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا: گەڕانەوە بۆ بەرجام باشترین بژاردەیە

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند: گەڕانەوەی ھەردووک لە بۆ پابەند بوون بە بەرجام باشترین بژاردەیە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - «نێد پرایس» ڕۆژی دووشەممە بە کاتی خۆجێیی لە کۆبوونەوەیەک دا لەگەڵ پەیامنێران لە بارەی خولی حەوتەمی دانوستانەکانی نێوان ئێران و چوار کۆ یەک لە ڤییەنای نەمسا وێڕای دووپات کردنەوەی بانگەشەکانی ئەمریکاو ڕۆژئاوا دژی بەرنامەی ناڤۆکیی ئێران، ڕێککەوتنی نێوان ئێران و ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناڤۆکیی بە ھەنگاوێکی گرینگ و جێی خۆشحاڵی زانی.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا پێشکەوتن لە دانوستانەکانی ئەم دوایەی نێوان ئێران و چوار کۆ یەکی لە ڤییەنای نەمسا بە کەم زانی ، بەڵام وتیشی: لە ئێستادا تێگەییشتنێکی ھاوبەشمان لە بارەی دەقێکەوە ھەیە کە بنەمای دانوستانەکانی پەیوەست بە پرسی ناڤۆکببە. ئێمە جارێ دە فێکی ڕوونمان لەم پەیوەندییەدا نییە، بەڵام گەڵاڵەیەکی گشتی و بەرنامەیەکی کۆبوونەوەمان لە بارەی ئەم دەقەوە ھەیە.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا وتیشی: پێشکەوتنەکان باش و ئەرێنین، بەڵام لە ڕوانگەی جۆربەجۆرەوە دەمانگەیەنێتەوە خاڵی جاران لە مانگی ژوئەن داو ھێشتا کاری زۆرمان لە بەردەم دایە.

342/