بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - میدیاکانی عێراق بڵاویانکرده‌وه که له زنجیره چیای حه‌مرین له سنوری پارێزگای دیاله ئۆپراسیۆنێکی هاوبه‌ش به به‌شداریی هێزه‌کانی سوپای عێراق و یه‌که‌کانی حه‌شدی شه‌عبی ده‌ستیپێکردوه.
ئاماژه‌یان به‌وه‌شداوه که ئۆپراسیۆنه‌که له شه‌ش میحوه‌ره‌وه ئه‌نجام ده‌درێت و دواتر سوپا و حه‌شد ئه‌نجامه به‌ده‌ستهاتوه‌کانی بڵاوده‌که‌نه‌وه.
ئه‌وه‌ش له‌کاتێکدایه که له‌ماوه‌ی رابرودودا چه‌کدارانی داعش له‌و ناوچانه‌ی که بۆشایی ئه‌منییان هه‌یه، چه‌ند هێرشێکی بۆسه‌ر هێزه‌کانی پێشمه‌رگه و سوپای عێراق ئه‌نجامدا و دواتر مسته‌فا کازمی هاته ناوچه‌ی مه‌خمور و پێشمه‌رگه و سوپای عێراق ده‌ستیان به ئۆپراسیۆنێکی هاوبه‌ش کرد.
342/